هەرێمی کوردستان بەرەو قۆناغی پاش حزبە نەریتییەکان/ محەمەد هادیفەر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گۆڕانکاری لە هەرێمی کوردستان لە ئانوساتدایە و ئەمەش ئەنجامی ئەدای سەرکردەی حزبە نەریتییەکانە کە جەرەسی کۆتایی تەمەنی سیاسیی خۆیانیان لێداوە. جێبەجێ کردنی یاساکانی عێراق فیدراڵ کە داواکاریی خەڵک بە تایبەت گەنجانی دژە دەسەڵاتی کەمینەی سیاسی و ئابووریی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستانن، چارەنووسێکی سەدلەسەدیی بەرەوڕووی سەرکردەکانی هەرێم کردۆتەوە کە ڕێگایێک جگە لە قبووڵ کردنیان نییە و دەبێت دان بەو داواکارییە دژوارەدا بنێن.

کوردپرێس

هەر لە سەرەتای دەسەڵاتدارێتیی کوردەکان لە ناوچەکانی باکووری عێراق لە ساڵەکانی ۱۹۹۱ەوە تا ڕووخانی سەدام واتا ۲۰۰۳ی زایینی تا ئێستا، هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی هاوشێوەی ئەم قەیرانێک نەبۆتەوە، ڕۆژگارێگ شەڕڤانانی کوردستان کە کەسانێک وەکوو جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا و مەسعوود بارزانی و ڕەسوول مامەند و عەزیز ئەحمەد و کۆسرەت ڕەسووڵ پێشڕەوی بوون بە ئامانجی ئازا کردنی کوردستان بە باوەڕێکی هاوبەشەوە بە ناوی «پێشمەرگە» خەباتی زۆریان لەدژی دەسەڵاتی بەعس ڕێکخست و بە هەمان یاوڕەوە پاش ڕووخانی سەدام چوونە ناو شارەکان. زۆر زوو سەردەمی خۆشیی کوردایەتی (نەتەوەیی) کۆتاییهات و ململانێی حزبی دەستی پێکرد و گرژییە سیاسی و سەربازییەکان دەستی پێکرد تا ئەو ئاستەی کە ئەنجامی ئەو ململانێ و پێکدادانە زیانی زیاتری لە زیانی شەڕی خۆێناوی لە دژی سەدام بوو.

پاش دامرکانی کورت ماوەی ململانێ حزبییەکان کە لە ناوەندگیریی ژمارەیەک لە هێزە دەرەکییەکان بوو، دوو حزبی گەورە لە سەر یەک کورسی دەسەڵات دانیشتن و حوزەیرانی ۲۰۱۱ بەشێوەی سەمبۆلیک فەرمانی پیشەسازیی نەوت و هەناردەکردنی بۆ تورکیا کرایەوە و کوردەکانیش هاتنەناو یاریگەی نەوتی ناوچەکە بەڵام هەر ئەو نەوتە یەخە بزووتنەوەکەی گرت و پێشمەرگانی گیانباز بوون بە کۆشکنشینی شار.

ئەو کوردانەی کە سەردەمێک شاخەکانیان بە باشترین پاڵپشتی خۆیان دەزانی ئێستا پاڵیان بە پشتیوانێکی دیکەوە داوە و زۆرینەی سامانی سەرزەوینی خۆیان بە ئامانجی مانەوە لەسەر کورسی دەسەڵات خەرجی لۆبی لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی کرد تا ئەو ئاستەی کە بۆ ئەشرافزادەکانی خۆیان پێش لەدایک بوون ئەژماری لۆبی دەکەنەوە. ئەو پێشمەرگەی کە باشترین چارەوای ئەو هەنگاوە ماندوونەناسەکانی بوون، ئێستا نەوەی پاش ئەوان ڕکابەری لەسەر ڕیز کردنی ئۆتۆمبێلی هاوشێوە دەکەن نەوەیەک کە دژوارییەکانی شاخیان نەبینیوە و لەسەر کورسی دەسەڵات کۆکردنەوە سەروەت و سامان بە شانازی دەزانن.

پاش بەدەسەڵات گەیشتنی نەوەی دووەمی سەرکردەکان ڕکابەرییەکان زیاتر سەریان هەڵدا و کۆکردنەوەی سامان بووبە دەرخەری هێز، لە کاتێکدا بڕیار وابوو پارتی و یەکێتی لە بەغدا بەرگر لە «مافی کورد» بکەن.

پێکەوە بوونی هێزی شاخنشینی لە کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی نموونەیەکە لە تێکەڵ بوونی شاخ و کۆشک لە پێگەی سەرۆک کۆماری عێراق دروست کرد. ئەو پێگەیە کە هیچ شەڕڤانێکی قەڕنی بیستەمی پێینەگەیشتووە. چرای بوونی جەلال تاڵەبانی لەئەوپەڕی هێزدا ڕووی لە کوژانەوە نا و نەوشیروان مستەفا ئەو چریکە ڕۆشنبیرەکەی تری کوردەکان کە دەیتوانی مەشخەڵی شاخ لە شار ڕۆشن بهێڵێتەوە بێئاکام مایەوە شەڕڤانەکانی دیکەی یەکێتی لە تەمەنی پیریدا لەبیر برانەوە و بە زیندووی لە یادەکانی یەکێتی سڕانەوە.

پێکهاتەی پارتی دیموکراتی کوردستان دۆخێکی باشتری لەچاو یەکێتی هەیە. هێشتا سەرکردەی شاخ لەسەر بەرزانیی سەرڕەش (ناوەندی حزب) چاودێریی هەولێر و بارزان دەکات بەڵام ڤایرۆسی دەرەبەگایەتی کۆڵەکەکانی تاج و تەختی لاواز کردووە و نەوەی دووەمی ئەم حزبە لە سێبەری سەرکردایەتی یەکپارچەدا تا ئێستا پارێزراوە بەڵام نەوەی سێیەم هیچ نیشانەیێکیان لە سەردەمی شاخ نییە و پاڵیان بە سەروەت و سامانەوە داوە کە ئەمەش بە چەشنێک بانگەشەی موراڵی لیبرالیستی پوپولیستییە لە کۆمەڵگای کوردستانیدا.

مەرگی گەورە پیاوانی یەکێتی جەرەسی تێپەڕین لەم حزبەی لێداوە بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان بەدەوامە لە دروشمە نەتەوەییەکانی خۆی و گۆڕانکاری قبووڵ ناکات ئەوەش لە حاڵێکدایە کە لە ناوەندی ئەم حزبە بنەماڵەییەدا چرۆکانی گۆڕانکاری کراونەتەوە و دیارە کە توانای ڕێگری کردن لە گۆڕان بۆ ئەم حزبە نەماوە، بەڵام گوێی سەرکردەکانی حزب لەگەڵ دەنگی گۆڕانخوازیدا ڕاهاتووە.

کاردانەوەی هەرێم بۆ ئەم گۆڕانکارییانە خەمساردی نەبووە و نەوەیەکی نوێ هاتوونەتەوە مەیدانەوە کە ئارام ئارام ئاڵای حزبایەتییان وەلاناوە و خۆیان ئاڵای شۆناسێکی نوێیان هەڵکردووە کە سەرچاوەکەی دەنگی ناڕەزایی دەربڕینە و نیشانەیەک لە شەڕی شاخی تێدا نییە و جەرەشی کۆتایی حزبە سیاسییە نەریتییەکامیان لێداوە. کەسانێک وەکوو شاسوار عەبدولواحید بە چەکی میدیای و ئامادەبوونی مەیدانیی لاهووری گەنج کە بەدوا ناودا دەگەڕێت و تواناییەکانی لە مامۆیەوە پێگەیشتووە و یووسف محەمەد گەنجی بیرمەند و ئارام و عەلی حەمە ساڵح ڕەخنەگری سەر شەقام، سەریانهەڵداوە.

تێپەڕین لە هەولێر بەهۆی زاڵ بوونی کەشوهەوای ئەمنی بەنهێنی ئەنجام ئەدرێت بەڵام دیارە کە تێپەڕین لەم ناوچەیە بەزۆرە ملێی سیاسی ددەست پێدەکات چوونکە لە ئاقاری داخراوی سیاسی ئەم ناوچەیەدا مۆڵەتی بە نوێخوازی نەداوە و ڕەنگە ڕەوتی گۆڕین لەناو دوو باڵی ڕادیکاڵ و لیبراڵی بنەماڵەییدا دەست پێبکات. ناودارترین دەموچاوی ئاڵاهەڵگری گۆڕان لەم ناوچەیە نێچیرڤان بارزانییە کە ناوبانگی بە سازگاربوون دەرکردووە. بەڵام دیارە کە ڕەچاوکردنی پێوەندیی خزمایەتی و بنەماڵەیی ڕێگری خۆدەرخستنی مەیدانیی ئەو دەکات. هەرچەند کە ڕۆڵی ناوبراو لە دۆسیە سیاسی و ئابوورییەکاندا ڕابردوویەکی پڕ لە پرسیار و گومان بۆ گەنجان و خەڵک دروست دەکات.

بەظەر شێوەیەک گۆڕانکاری لە هەرێمی کوردستان لە ئانوساتدایە و ئەمەش ئەنجامی ئەدای سەرکردەی حزبە نەریتییەکانە کە جەرەسی کۆتایی تەمەنی سیاسیی خۆیانیان لێداوە. جێبەجێ کردنی یاساکانی عێراق فیدراڵ کە داواکاریی خەڵک بە تایبەت گەنجانی دژە دەسەڵاتی کەمینەی سیاسی و ئابووریی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستانن، چارەنووسێکی سەدلەسەدیی بەرەوڕووی سەرکردەکانی هەرێم کردۆتەوە کە ڕێگایێک جگە لە قبووڵ کردنیان نییە و دەبێت دان بەو داواکارییە دژوارەدا بنێن. ئەدا پاوانخوازانەکانی ژمارەیەک لە سەرکردەی حزبە کوردستانییەکان و ئەو نیشانانەی کە دەبینرێت و هەروەها کاردانەوە بەربڵاوەکانی خەڵک نیشانەکانی کۆتایی هاتنی سەردەمی گەورەکان و سەرهەڵدانی خزمەتکارەکانی دەرخستووە. بێ‌گومان بیرمەندانی گەنجی هەرێمی کوردستان دەبێت خەسارەکان و هۆکارەکانی لاوازیی دەسەڵاتی سیاسی تا ساڵی ۲۰۰۳ و دەسەڵاتی سیاسی، ئەمنی، ئابووری و... «بنەماڵەکان» لە ۲۰ ساڵی ڕابردوودا بەسەر خەڵکی ستەملێکراو و بێ‌بەش لێکبدەنەوە و ئەنجامەکانی بۆ خەڵک بەتایبەت جیلی نوێ بناسێنن. ڕەنگە بە ئاگادار کردنەوەی خەڵک و گەنجەکان، ڕێگری بکرێت لە دەسەڵاتدارێتی نەوەی سێیەمی «بنەماڵەکان» بەسەر هەرێمدا.

News Code 223290

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha