لە کاک مەسروور بپاڕێنەوە تا پۆستی جێگرەوەتان پێ بداتەوە

وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وه‌ڵامی‌ لێدوانێكی‌ پێشتری‌ بافڵ تاڵه‌بانی‌ ده‌داته‌وه‌ له‌باره‌ی‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ حكوومه‌ت‌ و ده‌ڵێت: "لە پۆستی سەرۆکی حکوومەت بگەڕێن، دوای هەڵبژاردن لە کاک مەسروور بپاڕێنەوە تا پۆستی جێگرکەیتان بداتەوە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا و له‌وه‌ڵامی‌ پرسیارێک و سه‌باره‌ت بە وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ كابینه‌ی‌ ده‌یه‌می‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانییه‌وه‌، ڕایگه‌یاند، "[مه‌سرور بارزانیی] چۆن ده‌بێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی‌ حكوومه‌ت، 50+1 و 11 به‌هیچ نه‌ما [مه‌به‌ستی‌ نه‌مانی‌ كورسی‌ كۆتاكانه‌] بێ ئۆكەی یەكێتی كاک مەسروور نابێتە مودیر عام".

له‌وه‌ڵامی‌ ئه‌و لێدوانه‌دا، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌په‌ڕه‌ی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووک نووسیویه‌تی‌: "لە پۆستی کاک مەسروور گەڕێن، دەست بە پۆستی جێگرییەوە بگرن‌ و دوای هەڵبژاردن لە کاک مەسروور بپاڕێنەوە تا پێتانی بداتەوە".

پێشەوا هەورامانی ده‌ڵێت، "جێگر هیچ سوودی نەبێت‌ و هەر هیچی پێ نەکرێت!، دەستی تۆی پێدەگیرێت لە دوو مناسەبە بتباتە ژوورەوە، بۆ ئەوەی ڕەسم لەگەڵ خەڵک بگری".

News Code 224026

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha