نێچیرڤان بارزانی بهشداری له ڕێوڕهسمى سوێندخواردنی مهسعوود پزيشكيان دەکات
سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاندووە سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاوڕێ لهگهڵ سهركرده و بهرپرسانى باڵاى وڵاتانى ديكه بانگهێشت كراوە بۆ بهشداری له ڕێوڕهسمى سوێندخواردن و دهستبهكاربوونى مهسعوود پزيشكيان سهرۆكى ههڵبژێردراوى ئێران.
دادگای دهۆک ڕۆژنامەنووسێکی بە ۳ ساڵ زیندان سزا دا
دادگای دهۆک یەکەم دانیشتنى خۆی بو دۆسیەی سلێمان ئەحمەد بەڕێوە برد و بەپێی مادەی ۱ لە یاسای ژمارە ۲۱ی ساڵی ۲۰۰۳ی پەرلەمانی هەرێمى کوردستان ناوبراو تۆمەتبار کراوە به "سیخوڕی کردن" کە تایبەتە بە تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی.
سەردەمی تاریکی و تاڵانی
بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست بەبێ ناوهێنانیان له که س باس لە "سەردەمی تاریکی و تاڵانی" حوکمڕانی نەوەی سێیەمی بنەماڵەی بارزانی دەکات و دەشڵێت، تاریکترین سەردەمی حوکمڕانی دەبێت، چوونکه چاویان بڕیوەتە ملیۆنان دۆلار و پاسەوان و سامانی دونیا و لە ئازاری خەڵک تێناگەن".
نەوەی نوێ داوا دەکات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوە بچێت
کونسوڵی فەرەنسا لە هەرێم سەردانی جووڵانەوەی نەوەى نوێی کرد لە سلێمانی و رەوشی هەرێمی کوردستان و پرسی هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستانیان تاوتوێ کرد، له و دانیشتنه دا نەوەی نوێ داوای له یان برایم کرد هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوە بچێت.
Your Comment