بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرەی گەل له ڕاگهیهندراوێكدا لهبارهی دروستكردنی هاوپهیمانێتی لهگهڵ لایهنهكانی دیكه، ڕایگهیاند: "لە ڕابردوودا دەستپێشخەریمان هەبووە و هەوڵمان داوە بەرەیەکی فراوان دروست بکەین، بەڵام وەڵامی لایەنەکان ئەرێنی نەبوون، لە ئێستادا لەگەڵ هیچ هێز و لایەنێک لە گفتوگۆدانین بۆ ئەو مەبەستە".
ئاماژهی بهوهش كردووه، نە ئێستا و نە دوای هەڵبژاردن دەرگای هاوپەیمانیەتی و دروست کردنی بەرەیەکی فراوان لەگەڵ هیچ هێز و لایەن و کەسێکدا داناخەین کە خێر و خۆشی خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستانی بوێت.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، وەک هێزێکی جەماوەری خۆی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پارلەمانی کوردستان ئامادە کردووە و بە پشتیوانی دەنگی ئەو دەنگدەرە بوێر و دلێرانەی کە خواستێکی گەورەی گۆڕانکارییان هەیە و زۆرینەی دەنگدەران پێکدەهێنن لە کوردستان، دەیەوێت گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە حکومڕانی ئەنجام بدات و خەڵکی کوردستان لەم نائومێدی و دۆخە ناهەموارە ڕزگار بکات.
Your Comment