بەهۆی پەككەوتنی دامەزراوە دەستوورییەكانییەوە، هەرێمی كوردستان بە دۆخێكی سەختدا تێپەڕدەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی لیستی بەرەی گەل ڕایگەیاندووە: مەترسی گەورە بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتووە، كە ڕەنگە هەڕەشە لە هەڵوەشاندنەوەی بكات.

یەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جەنگی لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) دەڵیت: "هەرێمی كوردستان بە دۆخێكی سەختدا تێپەڕدەبێت، بەهۆی پەككەوتنی دامەزراوە دەستوریەكانی، هەوڵ هەیە لەلایەن هێزە سیاسیەكانەوە، بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ئەوەش رەنگدانەوەی خراپی دەبێت لەسەر ئەو ئەزمونە دیموكراسیە سادەیەی كە لە هەرێم هەیە".

بەوتەی لاهور شێخ جەنگی، "یەكێتی نیشتمانی كوردستان جورئەتی ئەوە ناكات، بەبێ‌ بەشداریكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، هەنگاو بەرەو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بنێت، بەڵام هیچ رێگایەكی تر لەبەردەستدانیە، جگە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاركراوی خۆیدا".

سەرۆکی لیستی بەرەی گەل ئاماژەی بەوەشداوە، مەترسی هەن هەڕەشە لە قەوارەی دەستوری هەرێم دەكەن، هیچ دامەزراوەیەكی یاسادانان نیە بەرگری لێبكات لەم دۆخەی ئێستادا، لەگەڵ ئەوەش گومانم هەیە هەڵبژاردن لەكاتی دیاریكراودا بەرێوەبچێت، بەهۆی بایكۆتكردنی لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، ئەو پرسە دەرگا دەكاتەوە بەڕووی دەستوەردانی لە كاروباری ناوخۆ، ڕەنگە هەرێم ڕووبەڕووی بژاردەی قورس ببێتەوە، لەوانە هەڵوەشاندنەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

News Code 223371

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha