هیوادارم هاتنی پزیشکیان گەشەسەندنی پێوەندییەکانی ئێران و تورکیای لێبکەوێتەوە

بەشی تورکیا- ڕەجەب تەییب ئەردۆغان ڕایگەیاند،پشت بەخوا پێوەندییەکانی ئێران و تورکیا بەهاتنی  مەسعوود پزیشکیان گەشە بسێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمیانی گەڕانەوەیدا لە ئەڵمانیاوە کە بەمەبەستی سەیرکردنی یاری نێوان هەڵبژاردەکانی تورکیا و ئەڵمانیا چووبوو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانانی دایەوە.

ئەردۆغان لەبارەی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک‌کۆماری نوێی ئێرانەوە رایگەیاند: "پزیشكیان کە دەچێتە تەورێز بە تورکی و لە ناوچە کوردنشینەکانیش بە کوردی قسە دەکات، فارسییەکی زۆر باشیش دەزانێت".

ناوبراو وتیشی، "کە گەڕامەوە پیرۆزبایی لێدەکەم، پشت بەخوا لەمەودوا پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئێران باشتر دەبێت، تورکیا باشترین پەیوەندیی لەبارەی پرسەکانی ناوچەکە لەگەڵ ئێران هەیە".

News Code 223765

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha