بەرپرسی بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەکانی تورکیا بۆسەر خاکی عێراق، حکوومەتی فیدراڵییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى پارتی دیموکراتى کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند، حکوومەتی هەرێم هیچ زانیارییەکی لەسەر بوونی هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق بەتایبەتی لە دهۆک نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌حما خەلیل، نوێنەری پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند: "دەستێوەردانی تورکیا و پێشڕەویی هێزەکانی لە خاکی عێراق و ناوچەی دهۆک، هیچ پێوەندییەکی بە هەرێمەوە نییە، چوونکه‌ حکوومەتی عێراق بە پێی مادەی ۱۰۹ی دەستوور بەرپرسی بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەکانی تورکیایە".

شایانی باسە به‌پێى ڕاپۆرتێکى میدیا جیهانییه‌کان، تورکیا به‌ قووڵایی ۶۰ کیلۆمه‌تر هاتووه‌ته‌ ناو خاکى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌ سنوورى دهۆک و ده‌وروبه‌رى.

News Code 223689

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha