بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد مەحموودیان سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و وەفدی یاوەری بەبۆنەی یادی ٤٩ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەزاری مام جەلال-یان کرد و لەلایەن مەکتەبی سکرتارییەتی مام جەلال_ ەوە پێشوازییان لێکرا.
دوای دانانی تاجە گوڵینەی رێزو وەفا و گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی ئاماژەیان بە ڕۆڵ و پێگەی گرنگی یەکێتی وەک هێزێکی کاریگەر لە ناوچەکە و عێراق دا کرد کە هەمیشە خاوەن بڕیار و ستراتیژی خۆی بووە و مێژوو و پێگەی مام جەلال-یشیان بیرهێنایەوە کە "هەمیشە وەک سەرکردەیەک کۆکەرەوەی جیاوازییەکان و یەکلاکەرەوەی پرسەکان بووە و خزمەتی گەورەی بە پێکەوەژیان و تەبایی نێوان گەلان کردووە".
Your Comment