بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەوی ڕابردوو پۆلیسی تورکیا شارەوانیی جۆلەمێرگیان داخست، هەروەها مەهمەت سدیق ئاکش، هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگیش لە شاری وان دهستگیركرا و له شوێنهكهی قهیوم دانرا.
لەمبارەوە هاوسەرۆکانی دەم پارتی له ڕاگهیهندراوێكدا باسیان لهوهكردوه، "ئاکەپە و مەهەپە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئیرادەی گەل نییە، پەنایان بردۆەتەبەر دەستبەسەرکردنی نوێنەرانی شەرعیی گەل و دیموکراسی لە ڕێگەی دادگاكانیی ژێر فەرمانی خۆیان و لە لایەن پۆلیسەوە، دهستگیركردنی هاوسەرۆکی شارەوانیمان لە جۆلهمێرگ بێ یاسایی و تاریک و پیسە".
ئاماژهیان بهوهشكردوه، ئەو عەقڵیەتی "کوودەتاچی و دوژمنانی سوێندخواردوی گەلی کوردن ڕەتدەیکەنەوە، ئێمە ڕێگە نادەین بە هیچ شێوەیەک دەستکاری ئیرادەمان بکرێت، دەڵێین بەسە بەسە، پێویستە دەستبەجێ ئەو کارانەی دەرەوەی یاسایی بوەستێنن کە زیان بە داهاتوی دیموکراسی تورکیا دەگەیەنن".
هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی دهڵێت، "بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو بازنەکانی دیموکراسی و شۆڕشگێڕ و ئاشتیخواز ئەوەیە کە لەگەڵ خەڵکی جۆلهمێرگ بوەستن و کاردانەوەی خۆیان لە بەرامبەر ئەم ئیستغلال کردنی خەڵک نیشان بدەن".
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی ڕایانگهیاند، ئاکەپە و مەهەپە پەنایان بردۆهتهبەر دەستبەسەرکردنی نوێنەرانی شەرعیی گەل و دیموکراسی لە ڕێگەی دادگاكانیی ژێر فەرمانی خۆیان.
News Code 223608
Your Comment