پێویستە دەستبەجێ قەیومی دانراو لە جۆلەمێرگ لە پۆستەکەی بکشێتەوە

بەشی تورکیا- تولای حاتیمۆغلاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی رایگه‌یاند، پێویستە قەیومەکان دەستبەجێ بکشێنەوە چوونکە لێرە شوێنی کودتاچیان نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە شاری جۆلەمێرگ دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی شارەکە گردبوونەوەیەکی جەماوەریی بەڕێوەچوو، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی لە گردبوونەوەکەی جۆلەمێرگدا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: "لە یەکەم ڕۆژەوە لە دژی دانانی قەیومەکان بەرخۆدان دەکەین، ئێمە دژی قەیومەکان و بەرامبەر ئەوانەی ئیرادەمان دەدزن بەرخۆدان دەکەین".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئێمە ڕووبەڕووی نایاسایی ئەنقەرە دەبینەوە، ئەردۆغان خۆی دانی پێدا دەنێت، ئەمە یاسایی نییە، ئێمە یاسامان جێبەجێ کردووە، گەلەکەمان بەرخۆدان دەکات، گەل بە ئیرادەی خۆیەوە بەرامبەر بە قەیومەکان دەوستێتەوە، گەل ئەم کوودەتا سیاسییە قبووڵ ناکات".

تولای حاتیمۆغلاری وتیشی: "پێویستە دەستبەجێ قەیومی دانراو لە پۆستەکەی بکشێتەوە چوونکە لێرە شوێنی کوودتاچییان نییە، با قەیوم بۆ خۆیان دەستبەجێ ئەرکەکانیان بەجێبهێڵن، ئێمە بە پشتیوانی و بەرخۆدانی گەلەکەمان سەردەکەوین".

News Code 223662

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha