بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، هه‌ریه‌که له عه‌بدوڵا زێدان و نەسلیهان شێدال به فه‌رمی نامه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونیان پێدراو کرانه هاوسه‌رۆکی شاره‌وانی وان، هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌م پارتی سه‌رکه‌وتنی تیایدا به‌ده‌ستهێناوه به‌شێوه‌ی هاوسه‌رۆکی واتا ژن و پیاوێک به‌ڕێوه‌ده‌برێن.

له‌کاتی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونی هاوسه‌رۆکانی شاره‌وانی وان، سه‌دان که‌س له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ده‌م پارتی ئاماده‌بوون و دروشمی سه‌رکه‌وتنیان وته‌وه.

بەگوێرەی ئەنجامە فه‌رمییه‌کانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی تورکیا، پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) له تورکیا ۷۸ شارەوانی بەدەستهێناوە، کە سێ لەوانە گەورە شارن وه‌ک (ئامەد، وان، مێردین) و ۷ی دیکه‌شیان شارن که پێکهاتون له ئاگری، ئێلیح، جۆلەمێرگ، ئیدر، موش، سێرت، دێرسیمی بردوه‌ته‌وه.

Your Comment