هاووڵاتییانی جۆلەمێرگ دژی گۆشەگیریی ناچاریی سەر ئۆجەلان هاتنە سەر شەقام

بەشی تورکیا- هاووڵاتییانی یوکسک ئووای جۆلەمێرگ بە خۆپیشاندانێک لەو شارە داوایان کرد حوکمی گۆشەگیریی بەناچاریی سەر ئوجەلان هەڵبوەشێتەوە.

کوردپرێس:

ژمارەیێکی زۆر لە هاووڵاتییانی یوکسک ئۆوا لەگەڵ ئەندامانی پارتی دیموکراتیکی گەلان کە تێیدا سەعید دەدە نوێنەری ئەو پارتە لە جۆلەمێرگ دەبینرا خۆپیشاندانێکیان کرد و دژی سیاسەتی گۆشەگیرکردنی بەناچاریی عەبدوڵڵا ئوجەلان ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە ناڕەزایییان دەربڕی.

ئاژانسی مێزۆپۆتامیان ڕایگەیاند هاووڵاتییان بە گردبوونەوە و خۆپیشاندان لە سەنتەری شارەکە دژی سیاسەتی دوورخستنەوە و گۆشەگیریی بەناچاریی سەر ئوجەلان وەستانەوە و لە خۆپیشاندانەکەشدا لە نێوان پۆلیس و سەعید دەدە نوێنەری هەدەپە ئاڵۆزی دروست بوو.

نوێنەرەکەی هەدەپە لەو خۆپیشاندانەدا وتارێکی پێشکەش کرد و گوتی: "پێویستە هەموو لایێک بە هەستیاری مامەڵە لەگەڵ بڕیاری گۆشەگیریی بە ناچاریی ئوجەلان بکەن بۆ ئەوەی ڕێگا بۆ ئاشتەوایی لە تورکیا خۆش ببێت.ئێمە بەردەوام دەبین لە خەباتی خۆمان تا ئەو کاتەی حوکمەکە هەڵدەوەشێتەوە. ماڵ بە ماڵ و کۆڵان بە کۆڵان و شار بە شار دژی گۆشەگیریی بە ناچاری دروشم دەدەین".

News Code 4347

Your Comment

You are replying to: .
captcha