پۆلیسی ئیستەنبووڵ ڕایگەیاند، ۱۱۰ گومانلێکراوی داعشی دەستگیرکران، ئەوەش دوای ڕۆژێک لە کوژرانی سێ پۆلیس و شەش چەکدار لە پێكدادانێكدا لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە.
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بۆ سەر حەشارگەیەکی ڕێکخراوی داعش لە پارێزگای یالۆڤا لە باکووری ڕۆژئاوای تورکیا، سێ پۆلیس گیانیان لەدەستدا و شەش چەکداری داعشیش کوژران.
لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا هێرشی چەکداری کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیس.