هيوادارين یادی دامەزراندنی یەکێتی ببێته‌ هانده‌رى پێکه‌وه‌ييى لايه‌نه‌ سياسييه‌کانی هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ یادی ۴۹ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان په‌یامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆک و سه‌رکردایه‌تی و ته‌واوی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌و پارته‌ ده‌کات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستاندا هاتووه‌، يادى ۴۹ ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌کێتيى نيشتمانيى کوردستان به‌ گه‌رمى له‌ به‌ڕێزتان و مه‌کته‌بى سياسى و سه‌رکردايه‌تى و ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ته‌واوى ئه‌ندامان و لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى يه‌کێتى پيرۆز ده‌که‌م، هيواى سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتنى به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازم.

نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت، له‌م ياده‌دا به‌ ڕێزه‌وه‌ دامه‌زرێنه‌رى يه‌کێتى، خوالێخۆشبوو سه‌رۆک مام جه‌لال و هه‌موو ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ به‌ بير ده‌هێنينه‌وه‌ که‌ له‌پێناو ئازاديى کوردستان له‌ ڕيزه‌کانى يه‌کێتيى نيشتمانيى کوردستاندا، خه‌باتيان کردووه‌ و ده‌که‌ن. مێژووى خه‌بات و تێکۆشانى يه‌کێتى به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنين.

له‌ به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستاندا هاتووه‌، هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه‌ جه‌خت له‌ ئاماده‌يى و ڕۆڵى گرنگى به‌ڕێزتان و يه‌کێتيى نيشتمانيى کوردستان له‌ پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و هه‌رێمى کوردستاندا ده‌که‌ينه‌وه‌. هيوادارين ئه‌م ياده‌ ببێته‌ هانده‌رى لێکگه‌يشتن و ته‌بايى و پێکه‌وه‌ييى لايه‌نه‌ سياسييه‌کان له‌پێناو پاراستنى قه‌واره‌ى فيدراڵى و مافه‌ ده‌ستوورييه‌کانى هه‌رێمى کوردستاندا.

News Code 223601

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha