سەرۆکی ئێران بەشدارییەکی به‌هێزی لە پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ئێراندا هەبوو

بەشی جیهان- ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ماتەمینی بۆ گیان‌له‌ده‌ستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانی ڕاگه‌یاند و به‌ سه‌رۆكێكی نایاب وه‌سفی كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند: ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بەشدارییەکی به‌هێزی لە پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ئێراندا کردووه‌.

لایخۆیه‌وه‌ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، "بە گیانله‌ده‌ستدانی سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی ئێران ڕووسیا دوو دۆستی ڕاستەقینەی لەدەستدا".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ڕۆڵی ئەوان لە پتەوکردنی هاوکارییەکانی ڕووسیا و ئێران کە قازانجی هاوبەش و هاوبەشییەک کە لەسەر بنەمای متمانە دامەزرێت، زۆر به‌ به‌هایه‌، ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و دۆستانی قوربانییەکان و هەروەها هەموو گەلی دۆستی ئێران دەکەین، دڵمان لەم کاتە خەمناکەدا لەگەڵتاندایە".

هه‌روه‌ها باڵوێزخانەی ڕووسیا لە تاران، لە بەیاننامەیەکدا سەرەخۆشی مۆسکۆی بە بۆنەی شەهید بوونی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران دەربڕی.

News Code 223533

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha