ڕووسیا لە کوردستانی سووریا و هاوسنوور لەگەڵ تورکیا بنکەیەکی سەربازی دامەزراند

بەشی جیهان- هێزەکانی ڕووسیا بنکەیەکی سەربازییان لە"کۆبانی" دامەزراند کە هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ئاشتەوایی سووریا و ڕووسیا ڕایگەیاند، هێزەکانی ڕووسیا بە هاوکاریی هێزەکانی حکوومەتی ناوەندیی سووریا بنکەیەکی سەربازییان لە کۆبانی لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی حەلەب دامەزراندوە.

عەقید ئۆلێگ ئیگناسیک جێگری بەڕێوەبەری ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "هێزە چەکدارەکانی فیدراسیۆنی ڕووسیا و کۆماری عەرەبیی سووریا، دامەزراندنی بنکەی کۆبانییان لە ناوچەی نزیک سنووری سووریا و تورکیا تەواوکردوە".

ئاژانسی هەواڵی تاس-ی ڕووسی ڕایگەیاندووە، مەبەست لە بنکە سەربازییەکە "چاودێری کردنی سیستەمی ڕاگرتنی کردەوە جەنگییەکانی نێوان لایەنە ناکۆکەکانە".

News Code 223908

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha