پاکستان ماتەمینی گشتیی بەبۆنەی شەهید بوونی سەرۆکی ئێران ڕاگەیاند

بەشی جیهان- دوای شەهید بوونی سەرۆک‌کۆماری ئێران و یاوەرانی، پاکستان ماتەمینیی گشتیی ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەممەد شەهباز شەریف لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بۆ هاوخەمیی شەهید بوونی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک‌کۆمار و حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاو کردووەتەوە و تێیدا یەک رۆژ ماتەمینیی گشتیی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

محەممەد شەهباز شەریف دەڵێت: "پاکستان کەمتر لە یەک مانگ لەمەوپێش میوانداریی لە سەرۆک‌کۆمار و حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران کرد، ئەوان هاوڕێی باشی ئێمە بوون."

سەرۆکوەزیرانی پاکستان گوتیشی، ئەمڕۆ وەکوو ڕێزلێنانێک لە گیانلەدەستدراوانی ڕووداوەکە، ئاڵای وڵاتەکەیان بە نیوە هەڵکراوی دەمێنێتەوە.

News Code 223527

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha