بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاری هەرسین، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وتی: "ئەگەر پارتی بەشدار نەبێت، هەڵبژاردن ناکرێت، ئەگەر هەڵبژاردنیش نەکرێت، سندووقی دەنگدان لە هیچ شوێنێکی هەرێمی کوردستان دانانرێت".
ناوبراو وتیشی :"سەرئەنجامی ئەوەی کە سندوقی دەنگدان لە بەشێکی هەرێمی کوردستان دابنرێت و لە بەشەکەی تری دانەنرێت، بەڕەسمی راگەیاندنی دو ئیدارەیییە".
ئاری هەرسین ئەوەشی خستەڕوو: "بەبڕوای ئێمە هەڵبژاردن کاتێک دەتوانیت مۆری دیموکراسی لێ بدەیت کە هیچ پیلانێکی سیاسی نەهاتبێتە ئاراوە، بەڵام پیلانی سیاسی هاتۆتە ئاراوە و ئێمەش هەڵوێستمان وەرگرتووە، ئەگەر نا ئێمە نە دژی هەڵبژاردنین نە دژی یاساین، ئێمە دژی پیلانگێڕیی سیاسین".
Your Comment