بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عەبدی له‌میانی وتارێكدا له مه‌راسیمێكدا لە شاری حەسەکە كه به‌بۆنه‌ی یه‌كه‌مین ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند: "ڕووخانی ڕژێمی بەعسی سەرەتای پڕۆژەی نوێی سووریایه و ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە ئەنجامی خەباتی دەیان ساڵەی سوورییەکان بە هەموو پێکهاتەکانەوە و پێداگرییان، لەسەری هاتە ئاراوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د قۆناغی یه‌كه‌می شۆڕشه، "دڵخۆشی سووریه‌كانیش له جێبه‌جێكردنی داخوازیه‌كانیانه، ئامانجی سووریه‌كان له ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د بریتی بو له بنیاتنانی سیستمێكی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی و بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیش شۆڕش پێویسته گه‌یشتن به سیستمی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی بێت".
مه‌زڵووم عەبدی ڕوونیشیکردەوە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دڵخۆشە بە ڕووخانی ڕژێمی بەعس و دەرفەتی بە سووریا داوە تاوه‌كوو جێگەی نوێی خۆی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرێت، هەمووان هەوڵدەدەن هاوکاری سووریا بکەن هەنگاوەکانی بنێت.
له‌باره‌ی ڕێكه‌وتنیان لەگەڵ دیمه‌شق، مه‌زڵووم عه‌بدی وتی: "ساڵی ڕابردوو، لەم کاتەدا، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی لێکتێگەیشتنەوە بگەینە سووریایەکی نوێ، پەیوەندیمان لەگەڵ ئەوان (حکوومەتی ئینتقالی) کرد بەمەبەستی وەستاندنی شەڕەکە و سەقامگیریمان هەبێت کە لەسەری بتوانین سووریای نوێ بنیات بنێین، لە ئەنجامدا و بە هاوکاری هاوڕێکانمان، کۆبونەوە هەبون و ڕێککەوتنی ۱۰ی ئازار واژۆ کرا و ماوەیەکەش بەپێی ڕێککەوتنەکە کار دەکەین".
ئه‌وه‌شی وت: "ڕێککەوتنی ۱۰ی ئازار بناغەی سووریای نوێیە، مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە مێژویین و دەبنە بنەمای بەهێزی سووریا، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ناوچەیی پشتیوانی ئەو ڕێککەوتنە دەکەن، ئێمەش وەک هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئیدارەی خۆسەر، لە هەمو کەس پابەندترین، وەک ئەوەی دەزانین بناغەی سووریای نوێیە".
عەبدی هیوای خۆی دەربڕی کە پێش ساڵی نوێ بە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سەربازی لە سووریا مژدە بە سوورییەکان بگەیەنن، وتی، "هەنگاوی سیاسی و ئیداریی دیکەش هەن کە پەیوەندییان بە کوردەوە هەیە، بەڵام ئەمە کاتی دەوێت".
عەبدی لە درێژەی قسەکانیدا وتی:”لە بواری ئیداریدا کە تایبەتە بە پێکهاتەکانی ناوچه‌كه، لەوانەش ڕەققە و دێرەزور و حەسەکە، دەمانەوێت ئایندەی ئەو ناوچانه لە دەستی خەڵکەکەیدا بێت و لەم چوارچێوەیەشدا کاردەکەین بەبێ ئەوەی کەس لەدەرەوە بەڕێوەی ببات، ئەوە مافی خەڵکی هەرێمە کە خۆیان هەرێمەکە بەڕێوەببەن دوای ئەو قوربانیدانانەی کە داویانە".
وتیشی: "لە ڕێککەوتنی ۱۰ی ئازاری ۲۰۲۵دا بە ڕونی باس لەوەكراوه کە دەستور هەموار دەکرێتەوە، هەروەها کورد و پێکهاتەکانی دیکەی کۆمەڵگەی سووریا مافەکانی خۆیان لە دەستوری نوێ‌دا دەبێت، لەوانەش داخوازییە ئاینییەکان، نەک تەنها داواکارییە نەتەوەییەکان، دەبێت مافەکانیان لە دەستوردا جێگیر بکرێن، ئەوەش مادەیەکی بنەڕەتی بو، لە ئێستادا لەگەڵ دیمەشق لە دانوستاندان و پێشکەوتن لە بەرەی سەربازیدا هەبوە".
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات له‌باره‌ی هه‌ندێك لێدوانی توندی به‌رپرسانی دیمه‌شق، ده‌ڵێت، "ئەوانەی شەڕیان دەوێت و قسەی ڕقاوی بەکاردەهێنن لە داهاتودا شکست دەهێنن، سوورییەکان چارەسەریان بۆ سووریا دەوێت نەک شەڕ و هەوڵەکانیان بێهودە دەبێت".
فەرماندەی گشتی هه‌سه‌ده ڕونیكرده‌وه، ۱۰ ساڵ کارکردنی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لەکاتێکدا هات کە تائیفەگەری و شەڕی ڕەگەزپەرستی بەربڵاو بو، لەگەڵ بڵاوبونەوەی تیرۆر، هیچ عەقڵی هاوبەش نەبو لەم قۆناغەدا، و لە ئەنجامی ئەزمونەکانی ۱۰ ساڵدا، دەچینە قۆناغێکی نوێ و هه‌سه‌ده ڕۆڵی نوێی خۆی لە بنیاتنانەوە و پەرەپێدانی داهاتوی سووریادا دەگێڕێت".
۱۰ی (ئازار/۳)ی ئه‌مساڵ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده و ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سووریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر رێكه‌وتنێكیان واژۆكرد، كه باس له به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورد له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا و گۆڕانكاری له ده‌ستوری سووریادا ده‌كات.
Your Comment