کوردپرێس:
هه‌ڵکه‌وته‌ی کێڵگه‌که: قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له سلێمانی، ڕووبه‌ره‌که‌ی ۱۳۵ کیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه.
ناساندنی کێڵگه‌که: گه‌وره‌ترین کێڵگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی غازه له عێراق.
یه‌ده‌گی پشتڕاستکراوه: ۸.۲ ترلیۆن پێ سێجا.
وه‌به‌رهێنان: ۴۵۲ ملیۆن پێ سێجا غازی وشک و ۱۵،۰۰۰ به‌رمیل کۆندێنسێت و زیاتر له ۱۰۰۰ ته‌ن غازی شل له ڕۆژێکدا. کێڵگه‌که غازی پێویست به‌رهه‌مده‌هێنێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی ۴۲۰۰ مێگاوات کاره‌با له ڕۆژێکدا، له‌و بڕه ۲۸۰۰ مێگاواتی بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌چێت و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ڕه‌وانه‌ی هه‌ردوو پارێزگای که‌رکووک و مووسڵ ده‌کرێت.
کێڵگه‌ی کۆرمۆر له‌رێگه‌ی بۆرییه‌وه غازی سروشتی ده‌گوازێته‌وه بۆ هه‌ردوو وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ولێر، ڕێژه‌ی ۶۷%ی کاره‌بای هه‌رێمی کوردستان دابین ده‌کات.
وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی: کۆمپانیای "دانه‌غاز"و کۆمپانیای "هیلال" هه‌ریه‌که‌یان پشکی ۳۵%یان هه‌یه‌و ۱۰% بۆ هه‌ریه‌که له کۆمپانیاکانی OMV و MOL و RWE.
دیدگای ئاینده: به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان بۆ ستانداردی ۶۳۰ ملیۆن پێ سێجا له ۲۰۲۳دا، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند هۆکارێکه‌وه کاره‌که زۆر دواکه‌وت، له‌دیارترین ئه‌و هۆکارانه‌ش دووباره‌بوونه‌وه‌ی بۆردومانکردنی کێڵگه‌که، که بووه هۆی راگرتنی کارکردن بۆ فراوانکردنی به‌رهه‌مهێنان له کێڵگه‌ی کۆرمۆر و کۆمپانیای (ئیکستران)ی ئه‌مریکی کارکردنی له کێڵگه‌که به‌جێهێشت، که به‌شێکی پاره‌که‌ی له‌رێگه‌ی رێککه‌وتنێکه‌وه له‌گه‌ڵ کۆمپانیای پاره‌دارکردنی گه‌شه‌پێددانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مریکییه‌وه دابین ده‌کرا، به به‌های ۲۵۰ ملیۆن دۆلار.
هۆکاری دووباره‌بوونه‌وه‌ی بۆردوومانکردنی کێڵگه‌ی کۆرمۆر: له‌باربردنی پلانه‌کانی حکومه‌تی عێراق بۆ به‌دیهێنانی خۆبژێویی وزه و به‌دیهێنانی ئاسایشی وزه له عێراقدا. به سه‌ره‌نجدان له بوونی پلانی ئومێدبه‌خش له‌لایه‌ن هه‌رێمی کوردستانه‌وه له بواری ناردنی غازی سروشتی بۆ ئه‌ورووپا، ئه‌م پلانانه به‌مدواییانه بایه‌خی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تییان وه‌رگرتووه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ڕۆشنایی زیادبوونی لێکه‌وته‌کانی قه‌یرانی ڕووسیا- ئۆکراینا له‌سه‌ر که‌رتی وزه له ئه‌وروپا، بۆیه هه‌نگاوه‌کان خێراتر بوون بۆ دانانی پلانێکی ستراتیژی بۆ دروستکردنی بۆرییه‌ک بۆ گواستنه‌وه‌ی غازی سروشتی، که به‌شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی له کێڵگه‌ی کۆرمۆره‌وه ده‌رده‌چێت و به هه‌ولێردا تێده‌په‌ڕێت و له شاری دهۆک کۆتایی دێت، دواتر ده‌به‌سترێته‌وه به تۆڕی بۆرییه‌کانی تورکیا، تۆڕێک که ڕێگه‌ی پێده‌دات بگوازرێته‌وه بۆ وڵاتانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا.
Your Comment