قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لە ئەردۆغان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەى دوێنێدا داواى پێداچوونەوە بەبڕیارى داخستنى ئاسمانى تورکیاى بەڕووى فڕۆکەخانەى سلێمانى، لە ئەردۆغان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، "بەشداربووم لەکۆبوونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێم، لەگەڵ سەرۆککۆمارى تورکیا و وەفدی یاوەریان".

ئاماژەى بەوەشکردووە، "لەکۆبوونەوەکەدا داوام لە بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا کرد پێداچوونەوە بکەن بەبڕیاری داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا".

ڕۆژى ۳ـى نیسانى ۲۰۲۳، هێڵى فڕۆکەوانى تورکیا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانى بەڕووى فڕۆکەخانەى سلێمانیدا راگرت، دواتریش حکومەتى تورکیا بڕیاریدا رێگە بەهیچ فڕۆکەیەک نەدرێت لە تورکیاوە گەشت بۆ سلێمانى بکات.

News Code 223392

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha