یەکێتیی نیشتمانی ئامادەکاریی تەواوی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگه‌یاند، حزبەکەی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردوە، ئه‌گەر پارتی ڕێگری لە ئەنجامدانی پرۆسەکە بکات "بەپێی یاسا و دەستوور مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕابیحە حەمەد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە: "ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەبێتە هۆی بەهێزکردنی قەوارەی هەرێم و بەهێزکردنی دامودەزگاکانی هەرێم، دەبێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت، تا حکومەتی نوێ کێشە کەڵەکەبووەکان لەگەڵ عێراق چارەسەر بکات".

رابیحە حەمەد دەڵێت، "نازانین پارتی لە هەولێر و دهۆک ڕێگری لە هەڵبژاردن دەکات یاخود نا، دەبێت پارتی خۆی وەڵام بداتەوە، بەڵام هەڵبژاردنەکە لەلایەن کۆمسیۆنی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت و هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم مافی خۆیانە بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن، گەر پارتی ڕێگری بکات بەپێی یاسا و دەستور مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت".

ڕێکنەکەوتنی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان و ناکۆکییان لەسەر وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتێکدایە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ڕۆژی ۱۰ی مانگی ۵ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە کوردستان دەستپێدەکات
.

News Code 223364

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha