یەپەژە
-
نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە دیمەشق:
ئیرادەیەکی جیدی بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی سووریا هەیە
نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دیمەشق، ئاماژەی دا بە پێشکەوتنی پرۆسەی تێکەڵکردنی دامەزراوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەگەڵ دامەزراوەکانی حکوومەتی کاتیی سووریا و ڕایگەیاند دوو لایەن ئیرادەیەکی جیدییان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان هەیە. ئەو هەروەها وتی پێشنیازی تێکەڵکردنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) وەک هێزێکی تایبەتی دژەتیرۆر لە ژێر چەتری وەزارەتی ناوخۆی سووریا، چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکوومەتی کاتیی سووریایە.
-
ڕۆڵی ژنانی کورد لە سوپای نوێی سووریادا
ئەو ژنانەی کە لە جەنگەکانی کۆبانێ، ڕەققە و دژی داعش لە هێڵەکانی پێشەوەی بەرگریدا جەنگان، ئێستا لە سووریای پاش ئەسەددا پێگەیەکیان لە سوپای نوێدا نییە. لە کاتێکدا کە هەزاران هێزی پیاوی کورد لە پێکهاتەی سەربازیی دیمەشقدا تێکەڵ کراون، داهاتووی هێزەکانی ژنانی کوردی سووریا هێشتا نادیارە.
-
لەسەر فڕێدانی تەرمی ژنە شەڕڤانێک، داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی دەکرێت
دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تێیدا دەردەکەوێت سەربازێکی حکوومەتی سووریا تەرمی ئەندامێکی ئافرەتی ئاسایشی حەلەب لە باڵەخانەیەکەوە فڕێ دەداتە خوارەوە، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی سووریا داوای لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە و سەربەخۆ دەکەن.
-
فەرماندەیەکی YPJ:
ڕێککەوتنەکانی SDF و دیمەشق وەرنەگێڕدراون بۆ هەنگاوی کرداری لەسەر زەوی
فەرماندەیەکی باڵای یەپەژە ئاشکرایدەکات هێشتا بە کرداری ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق ئەنجام نەدراوە.
-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات:
ئازادکردنی ڕەققە کۆتاییهێنان بوو بە پایتەختی خەلافەتی داعش
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات پەیامێکی بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی ئازادکردنی شاری ڕەققە لەدەستی چەکدارانی داعش بڵاو کردەوە و دەڵێت: "لەپێناو سووریایەکی ئارام و یەکگرتوو، پابەندین بە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر".
-
ڕۆهلات عهفرین فەرماندەی باڵای هەسەدە:
لە دانوستانەکانی دیمەشقدا باسى نهمانى ناوى ههسهده نهکراوه و یهپهژهش دهمێنێتهوه
فەرماندەیەکی باڵای هەسەدە و ئەندامی لیژنەی دیالۆگهکان لهگهڵ دیمهشق ڕایدهگهیهنێت: لە دانوستانەکانی دیمەشقدا باسى نهمانى ناوى هێزەکانی سووریای دیموکرات نهکراوه و یهپهژه-ش وەک خۆی دهمێنێتهوه