سەربازێکی تورکیا کە لە زاپ بریندار ببوو، گیانی لەدەست دا

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند چەند رۆژێک لەمەوبەر لە هەرێمی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراوەوە سەربازێکیان بریندار ببوو، گیانی لەدەست‌دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت ئەو سەربازەی لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەست داوە ناوی محەمەد ئەمین ئۆنکی-یە و دوای برینداربوونی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەو سەربازە لە ناوچەی زاپ سەربە هەرێمی کوردستان برینداربووە کە شەڕی تورکیا و پەکەکەی تێدا بەڕێوەدەچێت.

سەربازێکی تورکیا کە لە زاپ بریندار ببوو، گیانی لەدەست دا

News Code 223973

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha