ئەوانەى فریاى بەئەلکترۆنیکردنی ئەژماری بانکی نەکەوتوون پێویستە بە کاش مووچەکانیان پێبدرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدراڵی لەبارەى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، پرۆسەى بە ئەلکترۆنیکردن کاتى زۆرى پێویستە، بۆیە بۆ مانگى ئازار و مانگەکانى دواتر، ئەوانەى فریاى بەئەلکترۆنیکردن نەکەوتوون پێویستە بە کاش مووچەکانیان پێبدرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای فیدراڵی لە ڕوونکردنەوەیەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئامانج لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بە ئەلکترۆنیکردنى مووچە و دڵنیاییدانە لە مافی فەرمانبەرانی هەرێم و پاراستنی قوتی ڕۆژانەیان و بەدیهێنانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتییە.

جەختیکردووەتەوە، پێویستە پەلە بکرێت و هەوڵی زیاتر بدرێت بە مەبەستی جێگیرکردنی  و بەدیهێنانی پرۆسەی بە ئەلکترۆنیکردنەکە، بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی دیکەش بەشێوەی کاش خەرجبکرێت، کە هێشتا بەهۆی کێشەی هونەرییەوە پرۆسەی بە ئەلکترۆنیکردنى مووچەکانیان بۆ نەکراوە.

ئەو روونکردنەوەی دادگای فیدراڵی لە کاتێکدایە ڕۆژی دووشەممە، وەزارەتی دارایی فیدراڵی بڕی 560 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری بانگیی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و رایگەیاند، تاوەکوو مووچەى فەرمانبەران بەئەلکترۆنى نەکرێت پارەى دیکە نانێرێت.

هاوکات وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، تاوەکوو ئێستا بەغداد پارەی مووچەی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە، ئەو پارەیەی بڕیارە بەغداد بینێرێت تەنیا بەشێ 59٪ـی مووچەخۆران دەکات."

ئەوەشهاتبوو، "ئەم ڕێکارەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدڕاڵی وایکردووە کورتهێنان لەپێدانی مووچەی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوبات بە نزیکەی 390 ملیار دینار دروست بێت".

پاش بڕیارى دادگاى فیدراڵى بۆ بەئەلکترۆنیکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم، ترسى ئەوە هەبوو کێشە بۆ مووچەى مانگى ئازار و مانگەکانى دواتر دروستببێت، ئەوەش بەهۆى ئەوەى پرۆسەى بەئەلکرۆتیکردن کاتێکى زۆرى پێویستە، بەڵام بەگوێرەى بڕیارەکەى ئەمڕۆى دادگاى فیدراڵى، ئەگەر پرۆسەکەش تەواو نەبێت، پێویستە مووچە بنێردریت و ئەوانەى بەئەلکترۆنی نەکراون بە کاش مووچەکانیان پێبدرێت.

News Code 223205

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha