شارەوانیەکانی تورکیا
-
ئەحمەد تورک:
دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانەکان ئاماژەیەکی ڕوونە لەسەر پاشەکشەکردنی دیموکراسی لە تورکیا
ئەحمەد تورک سەرۆکی شارەوانی لەکارلادراوی شاری ماردین ڕایگەیاند: دوورخستنەوەی سێ شارەوانی کورد لە ڕۆژێکدا ئاماژەیەکی ڕوونە لەسەر ڕادەی پاشەکشەکردنی دیموکراسی لە تورکیا.
-
کاردانەوەی دەم پارتی بۆ دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییە کوردەکان لە تورکیا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر گەورە شارەوانی مێردین و شارەوانییەکانی ئیلح و خەلفەتی، پاشان وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەیومی لەو شارەوانییانە دانا، لەوبارەیەوە ناوەندی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل- دەم پارتی ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
-
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی:
پێویستە دەستبەجێ قەیومی دانراو لە جۆلەمێرگ لە پۆستەکەی بکشێتەوە
بەشی تورکیا- تولای حاتیمۆغلاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی رایگهیاند، پێویستە قەیومەکان دەستبەجێ بکشێنەوە چوونکە لێرە شوێنی کودتاچیان نییە.
-
باشاک دەمیرتاش:
لەگەڵ حزبەکەم گەیشتمە ئەو ئەنجامەی که خۆم بۆ سهرۆکی شارهوانی ئیستەنبووڵ کاندید نهکهم
بەشی تورکیا- باشاک دەمیرتاش، بڕیاریدابوو که خۆی بۆ کاندیدی سهرۆکی شارهوانی ئیستانبوڵ بپاڵێوێت، بهڵام ئێستا له بڕیارهکهی پاشگهزبوهتهوه و دهڵێت، له چوارچێوهی رێککهوتنێکدا لهگهڵ دهمپارتی بڕیاریداوه کاندید نهبێت.
-
باشاک دەمیرتاش بەفەرمی داواکاریی بەربژێربوونی بۆ سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ پێشکەش کرد
بەشی تورکیا- پرسی بەربژێربوونی باشاک دەمیرتاش لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بووە ڕۆژەڤی گەرمی نێو خەڵک و پارتە سیاسییەکان.
-
ئەگەری بەربژێر بوونی باشاک دەمیرتاش بۆ پۆستی سەرۆکایەتی شارەوانیی ئیستەنبووڵ
بەشی تورکیا- هاوژینی سەلاحەددین دەمیرتاش رایدەگەیێنێت، ئەگەر دەم پارتی بە گونجاوی بزانن و داوای لێبکەن بۆ سەرۆکایەتیی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ بەربژێر بکرێت، بیری لێدەکاتەوە.
-
ڕۆڵی کورد لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی تورکیا
بەشی جیهان- وەزیری پێشووتری دەرەوەی تورکیا دەڵێت بە ئاوڕدانەوە لە ژمارەی بەرچاوی دەنگی کوردەکان، ئەوان دەتوانن دەورێکی گرنگیان هەبێت لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی وڵاتەکەی کە لە داهاتوودا بەڕێوە دەچێت.