ڕوانگە لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، تورکیا هەموو خزمەتگوزارییە مەدەنییەکان و سەرچاوەکانی ژیانی وەک وێستگەی کارەبا و بەرهەمهێنانی نەوت و غاز و سووتەمەنی و وزەی کردۆتە ئامانج بەڵام کومەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکحراوە جیهانیەکانی مافی مرۆڤ و تەنانەت جامیعەی عەرەبیش لەو هێرشانە بێدەنگن کە دەکرێتە زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس لەو ناوچەیە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕوانگەی سووری، هێرشەکانی تورکیا دانیشتوانی ڕەسەنی شارەکانی کوردستانی سووریا و ئاوارە و کۆچبەرانیشی کردۆتە ئامانج.
Your Comment