میتی تورکیا کوژرانی بەرخۆدان چیاگەر لە سلێمانی ڕادەگەیەنێت

بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سلێمانی کەسێكی بەناوی مەزڵووم ئۆزتورک ناسراو بە بەرخۆدان چیاگەر کردووەتە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی فەرمیی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە، ۲۷ـی ئەیلوولی ۲۰۲۳، بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی بڵاوی کردەوە، مەزڵووم ئۆزتورک لەلایەن پەکەکەوە بۆ ئەنجامدانی هێرش و چالاکیی چەکداری لە تورکیا راهێنانی پێکرابوو، بەڵام لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی میتدا کە لە ناوچەیەکی دەرەوەی سلێمانی ئەنجامدرا، کوژرا.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، مەزڵووم ئۆزتورک لە ئابی ۲۰۲۲ لە تورکیاوە چووەتە ئەورووپا و لەوێ چووەتە نێو ریزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و کۆماجڤاکێن کوردستان.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە کانوونی دووەمی ساڵی ۲۰۲۳ لە فەرەنساوە پەیوەندی بە کادیرانی پەکەکەوە کردووە و دواتر چووەتە کوردستانی سووریا و هەرێمی کوردستان لە عێراق.

News Code 222202

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha