فراکسیۆنی پارتی: خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانمان کۆتایی پێهێنا و چیدی مووچەی پەرلەمانتاری وەرناگرین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "ئەرکی پەرلەمانیمان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی پێهێنا و لە ۰۱-۰۶-۲۰۲۳وە مووچەی پەرلەمانتارییان رەت کردوەتەوە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زانا مەلا خالید لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی دیوانی پەرلەمانی کوردستانی کردوە، رایگەیاندوە: "داوا دەکەین بەپێی یاسای ژمارەی (۲)ی ساڵی ۲۰۲۰ یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان، هەڵبستن بە گرتنەبەری رێکاری یاسایی بۆ تەواوکردنی ماوەی ئەندامێتی ئەندامانی فراکسیۆنمان و نوێنەرمان لە دەستەی سەرۆکایەتی".

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ۱ی ۶ی ۲۰۲۳وە مووچەی پەرلەمانتاریان رەت دەکەنەوە و داوا دەکەن مووچەی مانگی ۶ی پەرلەمانتارانی پارتی و نوێنەریان لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نەبەسترێت و بەهیچ شێوەیەک وەری‌ناگرن.

News Code 221745

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha