زانا مەلا خالید
-
فراکسیۆنی پارتی: خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانمان کۆتایی پێهێنا و چیدی مووچەی پەرلەمانتاری وەرناگرین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "ئەرکی پەرلەمانیمان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی پێهێنا و لە ۰۱-۰۶-۲۰۲۳وە مووچەی پەرلەمانتارییان رەت کردوەتەوە".
-
پارتی: کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کارا کراوەتەوە/ یەکێتی: نایاساییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێ، بە دەنگی ۵۸ پەرلەمانتار و بەبێ دەنگی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان کارا کراوەتەوە. جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیش دەڵێ، پەیڕەوی نێوخۆ پێشێل کراوە و دان نانێن بەو هەوڵەدا.
-
فڕاکسیۆنی پارتی جەخت دەکاتەوە کە پرسی یاسای ھەڵبژاردنی هەرێم لە پەرلەمان یهكلایی بکرێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دهڵێت، پێشتر ھۆشدارییان داوەتە سەرۆکی پەرلەمان بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان تا پرسی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی ههڵبژاردنهكان و یاسای ھەڵبژاردن لەلایەن پەرلەمانەوە یەکلایی بکرێتەوە.
-
پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان: پارتی بۆ بەرژەوەندیی خۆی ئامادەیە هەموو هەرێم بفرۆشێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پهرلهمانتارێکى یهکێتى پهیامێک ئاراستهى فراکسیۆنى پارتى لهپهرلهمانى کوردستان دهکاتو ڕایدهگهیهنێت، "ئهو زۆرینەیهى ئێوه باسیدهکهن، تەنها لەسنوری خۆتان کاری پێدەکرێت و پارتی بۆ بەرژەوەندیی خۆی ئامادەیە هەموو هەرێم بفرۆشێت.