وردەکارییەکانی دانیشتنی پەرلەمانم بۆ بەرپرسی یونامی لە هەرێمی کوردستان شی کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ بەرپرسی یونامی لە هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە و دەڵێت: ھەموو وردەکارییە یاسایی و پەیڕەوییەکانی دانیشتنی پەرلەمان و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنم بۆ شی کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،  هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند: "لە پەرلەمانی کوردستان لەگەل ریکاردۆ رۆدریگز، بەرپرسی یونامی لە ھەرێمی کوردستان کۆ بوومەوە".

 لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان نووسیویەتی: "ھەموو وردەکارییە یاسایی و پەیڕەوییەکانی دانیشتنی پەرلەمان ژمارە ۴ لە ۲۲-۰۵-۲۰۲۳ و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنم بۆ شی کردەوە".

 لەو کۆبوونەوەیەدا هێمن هەورامی داوای لە بەرپرسی یونامی لە ھەرێمی کوردستان کرد کە یونامی ھاوکاری سەرخستنی ھەڵبژاردنەکان بێت.

 کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە ۲۲ـی ئایاری ۲۰۲۳ـی پەرلەمانی کوردستان بە ئاڵۆزی دەستیپێکرد، کاتێک رۆژێک پێشتر بەبێ رەزامەندیی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن لەلایەن جێگری سەرۆک و سکرتێری پەرلەمانەوە خرایە بەرنامەی کارەوە.

 لە کۆبوونەوەکەدا رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەکەی دواخست، بەڵام هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان رەتی کردەوە کۆبوونەوە دوا بخرێت و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی خستە دەنگدانەوە.

 دوای تەواو بوونی کۆبوونەوەی پەرلەمان، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، بە دەنگی ۵۸ پەرلەمانتار و بەبێ دەنگی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان کاراکراوەتەوە.

 جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیش گوتی، پەیڕەوی نێوخۆ پێشێل کراوە و داننانێن بەو هەوڵەدا، چوونکە سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنەکەی هەڵگرتووە.

 بەڵام هەر ئەمڕۆ ژمارە ۳۰۵ـی رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاو کرایەوە کە رۆژنامەی فەرمیی هەرێمی کوردستانە و وەزارەتی داد دەری دەکات. لەو ژمارەیەدا

بڕیاری ژمارە (۱۰)ـی ساڵی ۲۰۲۳ـی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكراوەتەوە تایبەت بە ھەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمیسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی.

News Code 221506

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha