ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارتی ئامادەیە بەزووترین کات پەرلەمانی کوردستان کارا بکاتەوە، چونکە هیچ بیانوویەک بۆ پەکخستنی پەرلەمان نیه.
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، دەنگۆی ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان رازیبووە وەزارەتی ناوخۆ بدات بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەسڵ و ئەساسی نییە.
بەرپرسێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK)، وێڕای هۆشداریدان لە شکستهێنانی سیستەمی فیدراڵی و هەنگاونانی بەغدا بەرەو مەرکەزییەتی ڕەها، ڕایگەیاند کە ٥٥ ماددەی دەستووری عێراق هێشتا پەکخراون و لە کۆی ٨٧ بڕگەی ڕێککەوتنی سیاسی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیدا، تەنیا ٤ بڕگە جێبەجێ کراون.