درۆنەکانی تورکیا جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر شەنگال

بەشی تورکیا- فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا گوندێکی سنووری ناحیەی خانەسۆری لە قەزای شەنگال بۆردوومان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نیوەڕۆی ئەمڕۆ تورکیا لەڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بۆردوومانی خانوویەکی لە دەوروبەری ناحیەی خانەسۆر کردوە و به‌پێى زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بۆردوومانه‌كه‌ کوژرا و برینداری لێکەوتەوە.

ژمارەیەک لە تیمەکانی ئەمبوڵانسی تەندروستی و هێزەکان گەیشتونەتە شوێنی بۆردوومانەکە، تاوەکوو ئێستا بە وردی زەرەر و زیانەکانی ئەو هێرشە نەزانراون.

News Code 221461

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha