بەڕێوبەرایەتیی خۆسەری شەنگال ڕایگەیاند، لەدوای لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دەوروبەری شەنگال جووڵەی نائاسایی بینراوە و هەوڵدەدرێت ئاسایشی ناوچەکە تێکبدرێت و داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات هەڵوێستێکی ڕوون و جیدی نیشانبدات.
میدل ئیست ئای لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات، میکانیزمێک لە نێوان عێراق، تورکیا و هەرێمی کوردستان بۆ چۆڵکردنی کەمپی مەخموور دانراوە، دەشڵێت، چۆڵکردنی کەمپەکە یەکێکە لە ئامانجەکانی پرۆسەی چارەسەری.