ڕێوڕەسمی پرسە
-
ڕێبەری باڵای ئێران:
بهڵێن دهدهین تۆڵهی خوێنی پاکی ههموو شههیدانی ئەو دوو شەڕە بکهینهوه
ئایەتۆڵڵا موجتهبا خامنهیی ڕێبهری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران له پهیامێکدا رایگهیاند، تۆڵهی خوێنی ڕێبهری باڵای نهمر و شههیدانی دوو شهڕی ڕابردوو دهکهینهوه.
-
عێراقچی سوپاسی عێراق دەکات بۆ میوانداریی ڕێوڕەسمی بەڕێکردن
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی عێراق کرد بۆ میوانداریکردنی پڕشکۆی ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی ئیمامی شەهید.
-
مەراسیمی بەڕێکردنی جەماوەریی تەرمی ڕێبەری شەهید لە کەربەلا و نەجەف
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەراسیمی بەڕێکردنی جەماوەریی تەرمی شەهید سەید عەلی خامنەیی لە پردی کووفەوە لە نەجەفی ئەشرەف دەستپێکرد.
-
سوپاس و پێزانینی پزیشکیان بۆ هەڵوێستی شەرەفمەندانەی حکوومەت و گەلی عێراق
سەرۆک کۆماری ئێران سوپاس و پێزانینی بۆ هەڵوێستی شەرەفمەندانەی حکوومەت و گەلی عێراق دەربڕی و ستایشی ئەو هەوڵ و ئاسانکارییە گەورەیەی کرد کە بۆ ئەنجامدانی مەراسیمی پرسەی ئایەتۆڵڵا خامنەیی دابینکراون.
-
بەبۆنەی ماڵئاوایی لە تەرمی ئایەتۆڵڵا خامنەیی سبەی لە عێراق کرایە پشووی فەرمی
بەهۆی مەراسیمی ماڵئاواییکردن لەتەرمی ئایەتۆڵڵا خامنەیی لەهەردوو شاری نەجەف و کەربەلا، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا دەوامی سبەینێی سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکان لەتەواوی وڵات بکرێتە پشووی فەرمی.
-
مامۆستا مەلا قادر قادری:
پاراستنی خوێن و ڕێبازی ڕێبەری شەهید ئەرکی ئێمەیە
مامۆستا مەلا قادر قادری، پێشنوێژی هەینی پاوە کە لە ڕێوڕەسمی ماڵاوایی لە تەرمی ڕێبەری شەهیدی شۆڕشدا ئامادە بوو، لە گفتوگۆیەکی کورتدا گوتی: «ئەم لافاوە لە حەشیمەتەمان لە ٤٧ ساڵی ڕابردوودا لە هیچ ڕێوڕەسمێکدا نەبینیوە، ئەمەش ئەوە نیشان دەدات کە ڕێبازی دامەزرێنەری مەزنی شۆڕش و هەروەها ڕێبەری شەهیدی شۆڕش بەردەوام دەبێت.»
-
پێشنوێژی هەینی ئەهلی سوننەتی ورمێ:
ڕێگای ڕێبەری شەهید بۆ هەمیشە دەبێتە بڕیاری کۆتایی گەلی ئێران
پێشنوێژی هەینی ئەهلی سوننەتی ورمێ و ڕاوێژکاری پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە کاروباری نەتەوە، ئایینەکان و ئەهلی سوننەتدا ڕایگەیاند: «ئەوەی ڕێبەری شەهید بۆ ئۆمەتی ئیسلام و گەلی ئێرانی کێشاوە، ڕێچکەیەکی ڕزگاریبەخشە بۆ تەواوی حەقخوازان و دژەستەمکارانی جیهان، وە بێ گومان پەیڕەوکردنی ئەم ڕێچکەیە سەرکەوتن پێشکەشی مەزڵومان دەکات.»
-
نوێنەری خەڵکی کوردستان لە ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری:
ماڵاوایی ملیۆنی لە ڕێبەری شەهید، پەیامی یەکێتیی و باڵادەستیی ئێرانە
نوێنەری خەڵکی کوردستان لە ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری، ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک و شاندە بیانییەکانی لە ڕێوڕەسمی ماڵاوایی و بە خاکسپاردنی تەرمی پیرۆزی ڕێبەری شەهید بە نیشانەی پێگە و پلەوپایەی بەرزی ناوبراو لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دانا و گوتی: «ئەم ڕێوڕەسمە، پەیامهێنەری یەکڕیزی، باڵادەستی، ئاشتی و هاوپێوهندیی گەلی ئێرانە.»
-
قایمقامی مێهران:
پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی عێراقی بۆ ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ڕێبەری شەهید دەستیپێکردووە
قایمقامی شارستانی مێهران ڕایگەیاند: پێشوازیکردن و خزمەتکردنی زیارەتکارانی عێراقی و دەرەکی بۆ ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ڕێبەری شەهیدی شۆڕش لە دەروازەی (حاج قاسم سولەیمانی) لە سنووری مێهران دەستیپێکردووە.
-
ڕێوڕەسمی خوێندنی نوێژ لەسەر تەرمی پیرۆزی ڕێبەری شەهید لە مۆسەلای تاران بەڕێوەچوو
ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی ملیۆنیی ڕێبەری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی کە لە ڕۆژی شەممەوە دەستی پێکردووە، تا ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بەردەوام دەبێت، تا خەڵک لە سەرانسەری ئێرانەوە لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان و ماڵاوایی لە حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەییدا ئامادە بن. خوێندنی نوێژ لەسەر تەرمە پیرۆزەکانی ڕێبەری شەهید و بنەماڵەکەی بە هاوڕێیەتی لافاوی ملیۆنیی خەڵکی ماتەمگێڕ بەڕێوەچوو.
-
هونەرمەندانی سلێمانی بۆ شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا خامنەیی سروودیان گوت
کۆمەڵێک لە گەنجانی هونەرمەندی سلێمانی لە جووڵەیەکی خۆڕسکدا، ڤیدیۆ کلیپێکیان بە زمانی کوردی لەژێر ناونیشانی «ئەی ڕابەرم ئەی خامنەیی.. ئەی ئیمامم تاجی سەرم» بڵاوکردەوە.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
ڕێگای ڕێبەری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی بە هێزەوە بەردەوام دەبێت
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بۆنەی ماڵاوایی لە ڕێبەری شەهید حەزرەتی ئایەتوڵڵا العظمی سەید عەلی خامنەیی (قدس سره الشریف) بەیاننامەیەکی دەرکرد.
-
بانگهێشتی خەڵکی کرماشان بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵاوایی لە ڕێبەری
نوێنەری وەلی فەقی لە پارێزگا و پارێزگاری کرماشان، لە پەیامێکی هاوبەشدا، بانگهێشتی خەڵکی شەریفی پارێزگاکەیان کرد بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی شکۆداری بەڕێکردنی شەهیدی ئێرانی ئیسلامی و ڕێبەری چەوساوەکانی جیهان.
-
بارزانی: ڕێنموونییە حەکیمانەکانی ئایەتۆڵڵا خامنەیی لە مێژوو دەمێننەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ تاران بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی ئایەتۆڵڵا خامنەیی، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان وتی: ڕێنموونییە حەکیمانەکانی ئایەتۆڵڵا خامنەیی و ڕۆڵی ئەوان لە گۆڕانکارییەکاندا لە مێژوو دەمێننەوە.
-
ئێران و هەرێمی کوردستان پەرە بە هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش دەدەن
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای گەیشتنی بۆ تاران لە پەراوێزی رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی رێبەری؛ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆ بووەوە.
-
پزیشکیان و بارزانی پرسی داهاتووی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران لەلایەن مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێرانەوە پێشوازی لێکرا. هەردوولا پرسی پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و داهاتووی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
-
ڕێوڕەسمی پرسەی ڕێبەری باڵای ئێران لە سلێمانی بەڕێوە چوو
لە کونسوڵخانەی ئێران لە شاری سلێمانی ڕێوڕەسمی پرسەی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بەڕێوەچوو.