ئەڵمانیا
-
ئەڵمانیا هێزە سەربازییەکانی لە هەرێمی کوردستان دەکشێنێتەوە
بەپێی بڕیارێکی وەزارەتى بەرگری ئەڵمانیا بڕیارە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ هێزە سەربازییەکانی لە هەرێمی کوردستان بکشێنێتەوە.
-
ئاسۆشێتدپرێس: ئۆنداڤ؛ دەنگی کورد و ئێزدی لە مۆندیال
ئاژانسی "ئاسۆشێتدپرێس" ، لە ڕاپۆرتێکدا باس لەوە دەکات کە: درەوشانەوەی دێنز ئۆنداڤ لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا لە مۆندیالی ٢٠٢٦دا، ئەو یاریزانەی کردووەتە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین و چاوەڕواننەکراوترین سیمایەکانی ئەم پاڵەوانێتییە. سەرکەوتنی ئەو بۆ ئێزدی و کوردەکان مانایەکی قووڵتری لە تۆپی پێ هەیە و بووەتە هێمایەک بۆ دەرکەوتن و ناساندنی کۆمەڵگەیەکی پەرتەوازە لەسەر ئاستی جیهان.
-
تۆپی پێ؛ مەرهەمێک بۆ ئەزموونە تاڵە سیاسییەکانی کورد
هاوکات لەگەڵ لاوازبوونی پێگەی سیاسیی کورد لە هەندێک وڵاتی ناوچەکە وەک سووریا، سەرکەوتنی وەرزشوانان و یانە کوردییەکان لە مۆندیال و ڕکابەرییە یانەیییەکانی تۆپی پێدا، شەپۆلێک لە شانازی و یەکگرتوویی لە نێوان کورداندا خولقاندووە.
-
مۆندیالی ٢٠٢٦؛ دەنیز ئۆنداڤ ئەڵمانیای گەیاندە قۆناغی داهاتوو
دەنیز ئۆنداڤ، هێرشبەری بە ڕەچەڵەک کوردی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، بووە هۆکاری سەرەکی بۆ سەرکەوتنی وڵاتەکەی بۆ قۆناغی ٣٢ـی جامی جیهانی ٢٠٢٦، دوای ئەوەی دوو گۆڵی لە تۆڕی کۆتدیڤوار تۆمار کرد.
-
سوپای ١٠ کەسیی ئەستێرە کوردەکان لە تابلۆی درەوشاوەی مۆندیالی ٢٠٢٦دا
جامی جیهانیی تۆپی پێی ٢٠٢٦ تەنیا مەیدانی ململانێی گەورەترین زلهێزەکانی تۆپی پێی جیهان نییە، بەڵکوو بووەتە تابلۆیەکی درەوشاوە بۆ نیشاندانی ڕەسەنکایەتی، بەھرە و دەمارگیریی وەرزشیی یاریزانانی بەڕەچەڵەک کورد. ١٠ ئەستێرەی کورد بە درێسی چوار هەڵبژاردەی نیشتمانیی (عێراق، ئێران، تورکیا و ئەڵمانیا) پێیان ناوەتە ناو ئەم تۆرنۆمێنتە مەزنەوە، بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە تۆپی پێی کوردستان سنوورە جوگرافییەکانی بەزاندووە و لە چوارچێوەی مدعیانی ئاسیایی و ئەورووپاییدا، بەدوای ناوبانگی ئەبەدیدا دەگەڕێن لە گەورەترین ڕووداوی وەرزشیی جیهاندا.
-
بەرنامە کوردییەکانی ڕادیۆی ئەڵمانیا ڕادەگیردرێن
تۆڕی میدیایی WDRی ئەڵمانیا، لە چوارچێوەی سیاستە نوێیەکانی خۆی لە بواری میدیادا، پەخشی بەرنامە کوردییەکانی ناسراو بە "کازمۆ" رادەگرێت. ڕەخنەگران ئەم بڕیارە بە لێدانێک لە هەمەجۆریی کولتووری لە ئەڵمانیا دەزانن.
-
کۆتایی دە ساڵ هەوڵی بێ ئاکامی ڕۆژئاوا بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە
ئەو بەرنامەیەی کە لە سەردەمی شەڕی داعشەوە دەستی پێکرد و ئامانجەکەی دروستکردنی هێزێکی پیشەگەر و ناپارتیزان (ناحزبی) بوو، ئێستا بەهۆی بڕینی هاوکارییە داراییەکانی ئەمریکا و بەردەوامیی ناکۆکییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، لە لێواری شکستی تەواوەتی دایە.
-
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا جەخت لە پشتگیری کردنی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە
نێچیرڤان بارزانی، سهرۆکی ههرێمی کوردستان و ئورسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا کۆ بوونەوە و پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپایان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد.
-
بارزانی و ماکرۆن لە میونشن کۆ بوونەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری فەرەنسا لە پەراوێزی کۆنفرانسی میونشن لە ئەڵمانیا کۆ بوونەوە.
-
هەسەدە لەبارەی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ڕۆبیۆ ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە
هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) ڕایگەیاند، مەزڵووم عەبدی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گفتوگۆی لەسەر پرۆسەی یەکگرتن و دەستەبەرکردنی مافی سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا کردووە بەتایبەت کورد و دروز.
-
ئەرکی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق بۆ ماوەی ساڵێک درێژ دەکرێتەوە
حکوومهتی ئهڵمانیا بڕیاریدا ئهرکی هێزهکانی وڵاتهکهی له عێراق بۆ ماوهی ساڵێک درێژبکاتهوه.
-
نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئەڵمانیا جەخت لە برەودان بە پەیوەندییە دوولایەنەکان دەکەنەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کریستیانە هۆمان، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد، کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە سەردانی کردبوو.
-
مەسعوود بارزانی:
شتێک زیاتر لە چوارچێوەی دەستوورمان داوا نەکردووە و بە کەمتریش ڕازی نابین
سەرۆکی پارتی پەیامێکی نوێی ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی عێراق کرد و ڕایگەیاند، ئەوان شتێکی زیاتر لە چوارچێوەی دەستوور داوا نەکردووە، بەڵام بە کەمتریش لەوە ڕازی نابین کە دەستوور بە گەل و هەرێمی کوردستان داوە.