هەسەدە لەبارەی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ڕۆبیۆ ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە

هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) ڕایگەیاند، مەزڵووم عەبدی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گفتوگۆی لەسەر پرۆسەی یەکگرتن و دەستەبەرکردنی مافی سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا کردووە بەتایبەت کورد و دروز.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شاندی سووری کە پێکهاتبوو لە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا و خاتوو ئیلهام ئەحمەد، لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە شاری میونشنی ئەڵمانیا کۆ بوونەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە میانی کۆبوونەوەکەدا پرسی تێکەڵبوون و دەستەبەرکردنی مافی هەموو پێکهاتەکانی سووریا لە پرۆسەی سیاسییدا، کە لە سەروی هەموویانەوە کورد و دروزەکان، لەگەڵ گرنگیی بەردەوامبوون لە شەڕی دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش تاوتوێکران.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی هەسەدە، مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیکردەوە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دۆسیەی سووریا، پرۆسەی تێکەڵبوون، جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە پێشینەی کارەکانیدا دادەنێت.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی هەریەکە لە مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد و  ئەسعەد شەبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا بە نوێنەرایەتی شاندی سووریا لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مارکۆ ڕوبیۆ، لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشنی ئەڵمانیا کۆ بوونەوە.

مەزڵووم عەبی لەبارەی کۆبوونەوەکەوە ڕایگەیاند، لەبارەی دۆخی کورد و تایبەتمەندییەکانی، هەروەها دۆخی سووریا و ئایندەی وڵاتەکەوە گفتوگۆمان کرد، کە بەگشتی کۆبوونەوەیەکی باش بوو. وتیشی: ئێستا لە ڕۆژاڤا ئاگربەست هەیە، بەڵام هەندێک کێشەش هەن کە هەوڵدەدەین چارەسەریان بکەین.

News ID 226856

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha