بارزانی و ماکرۆن لە میونشن کۆ بوونەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری فەرەنسا لە پەراوێزی کۆنفرانسی میونشن لە ئەڵمانیا کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبارەی کۆبوونەوەکەوە نێچیرڤان بارزانی  ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٣ ی شوبات لە پۆستێکدا لە تۆری ئێکس ڕایگەیاند: "سوپاسی ئیمانوێل ماکرۆنی کردووە لە بەرامبەر پاڵپشتییە نەگۆڕەکەی و هەردوو سەرۆک جەختیان لە پاراستنی مافەکانی کورد لە دەستووری داهاتووی سووریا دا کردەوە".

هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، "سوپاسی سەرۆک [ماکرۆن]م کرد بۆ پاڵپشتییە نەگۆڕەکەی، و بۆ بوون بە هاوپەیمانێک بۆ پەرەدان بە ئاشتی و سەقامگیری".

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "هەردوو سەرۆک دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و دۆخی سووریایان تاوتوێ کردووە؛ "هەردوولا جەختیان لە پاراستنی مافەکانی کورد لە ده‌ستووری داهاتووی سووریای یەکگرتوودا کردەوە."

هەر لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ دۆستایەتی و پشتگیریی بەردەوامی فەرەنسا و ئیمانوێل ماکرۆن و داکۆکیکردنیان لە مافە دەستوورییەکانی گه‌لی کوردستان دووپات کرده‌وه‌.

News ID 226857

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha