بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وته‌بێژێک به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیاوه ڕایگه‌یاند "ئه‌رکه سه‌ربازییه‌که‌ی سه‌ربازانی ئه‌ڵمانیا تا ۳۱‌ی (کانونی دوه‌م/۱)ی ۲۰۲۷ درێژده‌کرێته‌وه، هیچ گۆڕانکارییه‌ک له ژماره‌ی سه‌رباز و ڕاوێژکاران سروشتی ئه‌رکه‌کانیان ناکرێت".
بڕیاره‌که‌ی حکوومه‌تی ئه‌ڵمانیا پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی هه‌یه و بڕیاریشه له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بکرێت، به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندکردنی درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌رکه‌کانی سه‌ربازانی ئه‌ڵمانیا له عێراق.
حکوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له مانگی (ئه‌یلول/۹)ی ۲۰۲۴ بڕیاریدابوو ئه‌رکی هێزه‌کانی که ژماره‌یان ده‌گاته ۵۰۰ کارمه‌ند له عێراق، بۆ ماوه‌ی ۱۵ مانگ واته تا ۳۱‌ی (کانونی دوه‌م/۱)ی ۲۰۲۶ درێژ بکاته‌وه.
له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی باکووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، له ساڵی ۲۰۲۰ه‌وه هێزه‌کانی ئه‌ڵمانیا به‌شدارییان له چاودێری ئاسمانی و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگریدا کردووه، بۆ هاوکاریکردنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌کان.
Your Comment