مۆندیالی ٢٠٢٦؛ دەنیز ئۆنداڤ ئەڵمانیای گەیاندە قۆناغی داهاتوو

دەنیز ئۆنداڤ، هێرشبەری بە ڕەچەڵەک کوردی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، بووە هۆکاری سەرەکی بۆ سەرکەوتنی وڵاتەکەی بۆ قۆناغی ٣٢ـی جامی جیهانی ٢٠٢٦، دوای ئەوەی دوو گۆڵی لە تۆڕی کۆتدیڤوار تۆمار کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئۆنداڤی تەمەن ٢٨ ساڵ، لە خولەکی ٦٠ی یارییەکەدا وەک یاریزانی جێگرەوە هاتە ناو یاریگا، لە کاتێکدا ئەڵمانیا بە گۆڵێک لە دواوە بوو. ناوبراو توانی لە خولەکەکانی ٦٨ و ٩٤دا دوو گۆڵی یەکلاکەرەوە تۆمار بکات و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ بەسوودی ئەڵمانیا کۆتایی پێبهێنێت، بەوەش وەک باشترین یاریزانی ڕووبەڕووبوونەوەکە دەستنیشانکرا.

بەم دوو گۆڵە، ئۆنداڤ ژمارەی گۆڵەکانی خۆی لەم مۆندیالەدا گەیاندە ٣ گۆڵ و هاوشانی لیۆنێل مێسی لە لیستی گۆڵکارانی پاڵەوانێتییەکەدا جێگەی گرت. ئەم یاریزانە کە لە هەردوو یاری یەکەمی ئەڵمانیادا وەک یەدەگ بەشدار بووە، ڕیکۆردێکی تۆمار کردووە و لە کۆی دوو یاری بەشداری لە ٥ گۆڵدا کردووە (٣ گۆڵ و ٢ ئەسیست).

ئۆنداڤ کە هێرشبەری یانەی شتوتگارتە و بە ڕەچەڵەک خەڵکی شاری ڕحای کوردستانی تورکیایە، پێشتر لە وەڵامی پرسیاری میدیاکاندا سەبارەت بە هەڵنەبژاردنی هەڵبژاردەی تورکیا ڕایگەیاندبوو کە ڕەچەڵەکی ئەو کوردە و بڕیاری داوە یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بکات کە تێیدا لەدایکبووە. بەهۆی درەوشانەوەی ئەم یاریزانە، ئەڵمانیا دوای دوو مۆندیال لە شکستی بەردەوام، دواجار گەیشتە قۆناغی داهاتوو.

News ID 227390

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha