هەڵبژاردنی ١٢ەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران بەڕێوەدەچێت

بەشی ئێران- بڕیارە سبەینێ هەینی 11ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی کاتژمێر 8ی بەیانی هەڵبژاردنی ١٢ـەمین خولی پەرلەمان و خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی شارەزایانی ڕێبەریی ئێران بەڕێووەبچێت.

بەپێی ئامارەكان، لە كۆی ٨٥ ملیۆن هاوڵاتیی ئێران ٦١ ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە، هاوكات ١٥ هەزار و ٢٠٠ كەس بۆ ٢٩٠ كورسی پەرلەمان كاندیدن، هەروەها ١٤٤ كەسیش بۆ ٨٨ كورسی ئەنجوومەنی شارەزایانی ڕێبەری كاندیدن، ٥٩ هەزار بنكەی دەنگدان لە سەرانسەری ئێران بۆ دەنگدەران ئامادەكراون.

هەر سبەینێ ٨٨ ئەندامی ئەنجوومەنی شارەزایانی ڕێبەری بە دەنگدانی ڕاستەوخۆ بۆ ماوەی هەشت ساڵ هەڵدەبژێردرێن.

News Code 223115

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha