ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: ڕاوێژکارەسەربازییەکانی ئێران لە سووریا دەمێننەوە

بەشی ئێران- وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسیكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی ڕایگەیاند ئێران هەوڵ ئەدات بۆ ڕێگری کردن لە کۆچاندنی زۆرەملێی خەڵکی غەززە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەروەی ئێران و فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا وەڵامی پرسیاری هەواڵنێرانیان دایەوە.

وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، بەڵنیان دابوو کە بەرپرسانی ئێران و سووریا کۆبوونەوەکانیان بەردەوام بێت و لە گفتوگۆکانیدا ئەمجارەیاندا باسیان لە دۆخی گشتی ناوچەکە کردووە و هەڵوێستیان لەبارەی کەرتی غەززەوە لەگەڵ ئێران هاوشێوەیە.

فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا ڕاشیگەیاند: دیمەشق بە گرمی پێشوازی لە بەرپرسانی ئێران دەکات، بەلێنیان دابوو کە جار جار لەگەڵ بەرپرسانی ئێران جا لە تاران بێت یان لە سووریا کۆ ببنەوە، بەڵام سەردانی ئەمجارەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ سووریا جیاوازە و هاوتایە لەگەڵ یادی 45ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ماوەی ڕابردوو زۆرێک گومانیان لە بەردەوامی شۆرشی ئیسلامی ئێران هەبوو، بەڵام دوای 45 ساڵ دەرکەوت ئەو شۆڕشە لە دەروونی گەلی ئێراندا چەسپاوە.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا گفتوگۆی گشتگیریان لەبارەی دۆخی ناوچەکە بەگشتی کرد و متمانەیان هەیە کە تێروانینی سووریا و ئێران لە پشتیوانیکردنی غەززەش هاوشێوەیە.

لە لایەکی دیکەوە حسێن ئەمیر عەبدولاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دڵخۆشە بەوەی هەلێکی دەستبکەوێت تاوەکوو لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا و بەرپرسانی وڵاتەکە کۆ ببێتەوە و گفتوگۆ بکات، لە کۆبوونەوەکەشیاندا دواین پێسهاتەکانی ناوچەکە و کۆمەڵکوژی و خۆراگری خەڵکیی کەرتی غەززەیان تاوتوێکرد.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە سەردانەکەی ئەمڕۆدا بانگهێشتانەمەیکی فەرمی ئاڕاستەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا کردوە بۆ ئەوەی سەردانی ئێران بکات.

News Code 223044

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha