بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناسر که‌نعانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا، ڕایگه‌یاند: "کۆماری ئیسلامیی ئێران به شێوازێکی ژیرانه مامه‌ڵه‌ی کردووه و پێش جووڵانه‌وه‌که‌ش هۆشداری پێویستی به شێوازی دیپلۆماسی دابوو، دوای یه‌کلاکردنه‌وه‌ی هه‌موو شته‌کان زۆر به هێز و پسپۆڕانه جووڵایه‌وه و ئێستاش هه‌وڵ بۆ زیادکردنی ململانێکان له ناوچه‌که‌دا ناده‌ین و جه‌خت له ڕێوشوێنه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ینه‌وه".
کەنعانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، له ئه‌گه‌ری به‌زاندنی هێڵه سوورەکان، ئێران هه‌موو جارێک به‌هێزتر له جاری پێشتر وه‌ڵام ده‌داته‌وه و به‌رگری له خۆی ده‌کات و ده‌ستدرێژیکاری ته‌مبێ ده‌کات.
ناوبراو وتیشی: "پێویسته پێداگیری بکه‌مه‌وه که وه‌ڵامه‌که‌ی ئێران پێویست بوو، ناوه‌نده سه‌ربازییه‌کانی کرده ئامانج و وه‌ڵامه‌که‌مان ته‌واو ڕه‌وا بوو بەپێی مادەی 51ی نەتەوە یەکگرتووەکان ئه‌نجامدرا".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەوەشی ڕاگەیاند: "بەلەبەرچاوگرتنی هەنگاو نەنان لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایش و هەڵسوکەوتی نابەرپرسانەی ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی ئه‌رووپایی لە دروستکردنی ڕێگری لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شێوەی بەرگری ڕەوا بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان وه‌ڵامی دایه‌وه، پێشبینی دەکرێت ئەوانی دیکە بە ئەمریکاشەوە گرنگی بە وەڵامدانەوەی لۆژیکی و بەرپرسیارانەی ئێران بدەن و لە جیاتی قسە و هەڵوێستی ناعەقڵانی، بە مەبەستی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە، کردەوەکانی ئێران بەرز بنرخێنن".
Your Comment