ڕێبەری باڵای شۆڕش سەبارەت بە بەشداری کردن لە هەڵبژادن دوو ڕاسپاردەی گرنکی بۆ گەڵی ئێران هەیە

بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای شۆڕش بەیانیی ئەمڕۆ پاش بەشداری کردن لە هەڵبژاردن جەختی کردەوە: لە هەڵبژاردنی پێشووشدا وتم و ئێستایش جەخت لەوە دەکەمەوە کە خەڵک دەرفەتەکە بقۆزنەوە و لە یەکەم ساتەکاندا دەنگی خۆیان بخەنە سندووقەکانی دەنگدانەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەیانیی ئەمڕۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانی 12ەهەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران و شەشەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری کرد و ڕایگەیاند: داوا لە خودای مەزن دەکەم ئەمڕۆ ڕۆژێکی موبارەک بێت بۆ گەلی ئێران و لەسەر هەوڵی خەڵک و بەرپرسان پرسە جۆراوجۆرەکانی هەڵبژاردن بگەنە ئەنجامی ئەرێنی لە بەرژەوەندیی میللەتی ئێران.

ڕێبەری باڵای شۆڕش ڕاشیگەیاند: من دوو ڕاسپاردەم بۆ خەڵک هەیە، ڕاسپاردەی یەکەم ئەوەیە کە قورئان دەفەرمێت فَاسْتَبِقُوا الْخَيْرَاتِ، لە کارە خێرەکاندا خێرا بن و بکەونە پێش کەسانی تر، بۆیە هەر لە یەکەم ساتەکاندا دەنگی خۆتان بخەنە سندووقەوە.

ڕاسپاردەی دووهەم ئەوەیە کە لە هەر بازنەیەکی دەنگداندا دەنگ بە تەواوی کەسانی پێویست بدەن و با دەنگەکان کەمتر لە ئەوەی پێویستە نەبێت.

News Code 223116

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha