بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیي لە سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و شاندێکی یاوەری کرد. پاشان لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا کە چەندین بەرپرسی باڵای هەرێمی کوردستان تێیدا ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە ڕێگەی دانوستان و لەسەر بنەمای دەستوور، هەروەها برەودان بە هاوئاهەنگی و هاریکاريی هاوبەش لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بارزگانی و وەبەرهێناندا.
Your Comment