گوتاری ڕۆژی جەژنی ڕێبەری باڵای شۆڕش

بەشی ئێران- بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە ئایەتۆڵا عەلی خامنەیی گوتاری ئەم ڕۆژە پێشکەش کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۲ی خاکەلێوەی ۱۴۰۳ ئایەتۆڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەتارانی پایتەخت نوێژی جێژنی بە ئامادەبوونی هەزاران کەس لە موسەلا ئیمام خومەینی، خوێند.

لەبەشێکی وتەکانیدا پیرۆزبایی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانی لە هەموو ئومەتی ئیسلامی و بەتایبەت گەلانی ئێران و نوێژخوێنان کرد.

ڕێبەری باڵای ئێران ڕاشیگەیاند هەوری ڕەحمەتی خودا یەک مانگی تەواو لە مانگی ڕەمەزاندا بەسەر ئومەتی ئیسلامیدا باری.
لەباری ڕووداوەکانی سووریا و هێرش ڕەژیمی زایۆنی بۆسەر کونسوڵخانەی ئێران لەو وڵاتە، ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند، ئەوان هەڵەیان کرد و سزاکەیشی دەبیننەوە.

هەروەها لەباری تەوانەکانی ڕژێمی زایۆنی و پشتگیریی وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە ئیسرائیل لەدژی غەزە، ئایەتۆڵا خامنەیی جەختی کردەوە: ئەوان (وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکا) جەوهەری پیسی خۆیان دەرخست کە هەمووی لەسەر تاوان دامەزراوە، ئەوان پشتگیری ڕەژێمی زایۆنیان کرد لە کوشتن و کۆمەڵکوژیی خەڵکی غەزە. کوشتنی منداڵ بە باوەش دایکەوە، کوشتنی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان، ئەوان توانای بەرهەڵستی بەرەی مقاومەیان نییە بۆیە کەوتوونەتە گیان پیرەپیاو و ژن و منداڵ و نەخۆشەکان.

News Code 223332

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha