۱۲۶ ساڵ لەمەوبەر یەکەم ڕۆژنامەی کوردی دەرچوو

ڕۆژی ۲۲ی نیسانی ساڵی ۱۸۹۸ یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لەلایەن میقداد مەدحەت بەدرخان بەناوی ڕۆژنامەی کوردستان لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر بڵاو کرایەوە.

میقداد مەدحەت بەدرخان کوری میر بەدرخان پاشای میری بۆتانە، بەگوێرەی مێژوو نووسان و ئەدیبان ئەو ناوە دەگەرێتەوە بۆ تێکەڵەیەک لەو ناوانەی کە لەو سەردەمەدا عوسمانییەکان لە ناوە فەرەنسییەکانەوە وەریانگرتووە.

مێقداد مەدحەت بەدرخان لە یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان دا دەڵێت: "من ڕۆژنامەیەکم بە ناوی کوردستان دەرکرد، ئامانجم لەم کارە ئەوەیە کە گەلی کورد لە بوارەکانی کلتوری، سیاسی، زمان، ئابووری و زانستەوە هۆشیار بکەمەوە".

ڕۆژنامەی کوردستان لەنێوان ساڵانی ۱۸۹۸ تاوەکوو ۱۹۰۲، تواندرا ۳۱ ژمارەی لە چەند شوێنێکی جیاواز لێ دەربکرێت، لە ژمارە ۱ تا ۵ لە لایەن میقداد مەدحەت بەدرخان لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر دەرچوو، بەڵام بەهۆی نەخۆشکەوتنی میقداد مەدحەت بەدرخان و فشاری دەسەڵاتدارانی عوسمانییەوە، میقداد بەدرخان لێپرسراوێتی دەرکردنی (ڕۆژنامەی کوردستان)ی خستە ئەستۆی (عەبدولرەحمان بەدرخان)ی برای و لە ژمارە ۵ بە دواوە لە لایەن براکەیەوە دەرچوو.

News Code 223402

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha