بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی 1403 بڵاوی کردەوە وێڕای پیرۆزبایی کردنی جەژنی نەورۆز لە گەلانی ئێران ئەمساڵی بە ناوی «بازدانی بەرهەمهێنان بە بەشداریی خەڵک» ناو نیا.
لەدرێژەدا ڕاشیگەیاند لە ساڵی دابێدا کاری زۆر هەیە کە ئەبێت ئەنجام بدرێت. هەم بەرپرسانی وڵات و هەموو جەماوەری خەڵک دبێت خۆمان بە پێبەندی جێبەجێ کردنی کارەکان بزانین.
ڕێبەری باڵای شۆڕش وتیشی: پرسی گرینگی ئەمساڵیش بابەتی ئابووریی وڵاتە کە خاڵی لاوازی سەرەکیی ئێستای وڵات دێتە ئەژمار و دەبێت هەمووان لەم پرسەدا تێبکۆشین.
Your Comment