بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای هەڵبژاردنی یەگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەردەوامن لەسەر هەڵوێستە نەگۆڕەکانی خۆییان لەبارەی گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیایکراوی خۆیدا.
لە ڕاگەیەنراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتوو ئاماژە بەوەشکراوە، هیچ کات لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەکان نەبوون و بەکردەوەش سەلماندوویانە، یەکەم فراکسیۆن بوون لە دژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان کشانەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، هەڵبژاردن بە مافیکی دەستووری و شایستەیەکی سیاسی خەڵکی کوردستان دەزانن و تاکە ڕێگەشە بۆ گێڕانەوەی شەرعیەتی یاسایی بۆ دامەزراوەکانی دەوڵەتداری.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی باس لەوەکراوە، ئامادەن بۆ هەڵبژاردنەکان و دژی هەر هەوڵێکیشن کە بیەوێت لەوە زیاتر هەڵبژاردنەکان دوابخات.
Your Comment