هەموو ئامانجەکانمان پێکا/ ئۆپەراسیۆنەکەمان کۆتایی هات

بەشی ئێران- سەرۆک ئەرکانی هێزەچەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستگۆیانە بە سەرکەوتوویی لە شەوی ڕابردووەوە تا بەیانیی ئەمڕۆ ئەنجام درا و هەموو ئامانجەکانی پێکا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرلەشکر محەمەد باقری لە گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی کرد بە ڕەهندە ستراتێژیکەکانی ئۆپەراسیۆنی «بەڵێنی ڕاستگۆ» و وتی: ئەم ئۆپەراسیۆنە لە شەوی ڕابردووەوە تا بەیانیی ئەمڕوو درێژەی هەبوو و گەیشتە ئامانجەکانی خۆی. هۆکاری ئەم ئۆپارسیۆنەش ئەوە بوو کە ڕەژێمی زایۆنی هێڵەسوورەکانی تێپەڕاند کە پێشتر دیارمان کردبوو.

ناوبراو وتیشی: ڕژێمی زایۆنی باڵەخانەی کونسوڵگەریی ئێرانی لە دیمەشق کردە ئامانج و ڕاوێژکارە  یاساییەکانمان کە لەسەر داوای حکوومەتی سووریا لەو وڵاتە بوون و سەرقاڵی شەڕی تیرۆر بوون کرانە ئامانج ئەمەش تێپەڕاندنی هێڵە سوورەکانە.

سەرۆک ئەرکانی هێزەچەکدارەکانی ئێران ڕاشیگەیاند: لە ماوەی ۱۰ ڕۆژی ڕابردوودا جگە لە دوو سێ وڵات کە پشتگیریی هەمیشەییان لە ڕژێمی زایۆنی کردووە، هەموو وڵاتان ئەو هەڵمەتەیان سەرکۆنە کرد. ئەو هەڵمەتەش دەبوو وەڵام بدرێتەوە ڕێبەری باڵای شۆڕش جەختی لە ئەوە کردبوویەوە کە دەبێت ئەو تەمێیە ئەنجام بدرێت، کە ئەوەش بە یارمەتیی سوپای پاشداران و دیکەی هێزە چەکدارەکان ئەنجام درا.

News Code 223343

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha